دوو تیرۆریست دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:36 PM - 2023-07-03
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی (دوو) تیرۆریستی داواکراو ڕادەگەیەنێت، کەبەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ڕایگەیاندوە: "بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوو تیرۆریستی (داعش)ی دەستگیرکرد".
ئاماژە بەوەش کراوە: "لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی وورد، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری لە دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی عێراقەوە لەسەر دوو تیرۆریستی لەیاسا هەڵهاتوو، کە داواکراون بە ماددەی (٤)ی تیرۆر و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕویانکردۆتە هەرێمی کوردستان".
دوای چاودێریکردن و دەستنیشانکردنی شوێنی مانەوەیان، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، بە پلانێکی تۆکمە و سەرکەوتوو، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، توانیان لە شەوی ٢٠٢٣/٧/٢ هەردوو تۆمەتباری داواکراو بەناوەکانی ( ع، ف، م ) و ( ع، ع، ف ) دەستگیربکرێن و دوای تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان و بەپێی تایبەتمەندی دۆسیەکەیان، ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی دەکرێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

