دەست بەسەر بڕێکی زۆر هۆشبەر و سەدان کارتی بانکیدا دەگیرێت
کوردستان 09:05 PM - 2023-06-20
PUKMEDIA
ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات کە دەستبەسەر زیاتر لە 7 کیلۆگرام حەشیش و سەدان کارتی بانکیدا گیراوە و دوو بازرگانی هۆشبەریش دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم دا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاشکرایدەکات کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، ڕێگری لە هەوڵی بردنەدەرەوەی بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر و سەدان کارتی بانکی دا کردوە .
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە هەوڵێک پوچەڵکراوەتە کە :"بردنەدەرەوەی سەدان ( کارت بانکی ئەلیکترۆنی ) بەشێوازی شاراوە لە لاپتۆپ و پاوەربانک و خواردەمەنی شاردرابونەوە" , کە پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی مەرکەزی عێراقی بووە .
دەزگای ئاسایش رایدەگەیەنێت :" دەستبەسەر هەندێک ماددەی پزیشکیدا گیراوە کە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەبووەو هەروەها :" دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و دەست بەسەر ٧ کیلۆ و ١٧٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( حەشیش ) دا گیراوە کە بەشێوازی شاراوەیی ئامانجیان بووە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان".
PUKMEDIA
.
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

