جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
کوردستان 05:15 PM - 2023-06-05
PUKMEDIA
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوەو هەماهەنگی هەواڵگری و ئەمنی و کاراترکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن".
جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لەگەڵ هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لەسەرەتادا جەلال شێخ ناجی پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرە نوێکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایشی کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆخواستن لەئەرک و بەرپرسیارێتی نوێیاندا .
لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی هەواڵگری و ئەمنی و کاراترکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و بڕیاردرا لەسەر هەموو ئاستەکان پەیوەندییەکان فراوانتربکرێن و لەچوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرک و فەرمانەکان جێبەجێبکرێن .
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون کرا بۆ رێوشوێنە ئەمنی و سەربازییەکان لە سنوورەکانی هەرێم و دووپات لە جێبەجێکردنی رێکارو رێنماییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک و رێگرتن لە هەر کارێکی نایاسایی کە زیان بە بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی نیشتمانیی بگەیەنێت و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەلال شێخ ناجی تەئکیدیکردەوە لە هاریکاری نێوان هەموو هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان کە وەک یەک تیم ئەرکەکان رابپەڕێن و رایگەیاند بەتوندترین شێوە رووبەڕوی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و یاساشکێنان و هەموو ئەوانەی کاری تێکدەرانە دەکەن دەبینەوەو لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵک و ئۆقرەیی سڵ لەکەس ناکرێتەوەو رێگەش نادەین تۆمەتباران مەرامەکانیان بهێنە دی و ئەولەویەتی کارەکانیشمان تەرخاندەکەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

