پارتی بۆ یەكێتی: هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین
کوردستان 11:15 AM - 2023-06-01
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی و پارتی
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی دەكات و هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر بۆ یەكێتی دەخوازێت.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێزان/ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان..
بە بۆنەی 48 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێكڕای هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی قۆناغی ئێستامان و داكۆكیكردن لە مافەكانی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكانمان و پتەوكردنی گیانی یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستان و چارەسەركردنی گیروگرفت و كێشەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین.. هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

