سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن
کوردستان 08:08 PM - 2023-05-10
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایش
سێ
بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن ئاسایشی گەرمیان و ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیر دەکرێن.
بەگوێرەی
راگەیەندراوێکی رەسمی ئاسایش، زانیاری لەسەر تۆمەتبارەکان کۆکراوەتەوە و دوای وەرگرتنی
رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان بەهاوکاری ئاسایشی
سلێمانی لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا لە ( ٣/٥ و ٧/٥ - ٢٠٢٣ )، لە سلێمانی و کفری ( ٣ ) تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
دەستگیرکراوەکان
دووانیان دانیشتوی سلێمانین و ئەوی دیکەشیان دانیشتوی کفرییە و بەپێی ماددەکانی ( ٢٦ ) و ( ٣٠ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و
کارتێکەرە ئەقڵیەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

