داود جوندی: پارتی ئاوارە ئێزدییەکانی کەمپی قەسرییە بەکاردەهێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2023-05-04
PUKMEDIA
ئێزیریەکان
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: "پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتی یەکەم بوو لە شەنگال، بەڵام نەک هەر نەیتوانی هیچ لەدۆخی ئەو ناوچەیە بگۆڕێت، بەڵکوو لەکاتی هاتنی چەکدارانی داعش بەهەزاران هاوڵاتیی ئێزیدییەوە شەنگالی رادەستی داعش کرد و خۆی و چەکدارەکانی بەجێییان هێشت، ئێستاش بەرێگریکردن لەگەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان دەنگەکانیان بەکاردەهێنێت بۆ مەرامی تایبەتی خۆی".
پارتی ئێزدییەکان بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
داود جوندی ئەندامی سەرکردایەتی
یەکێتی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA وتی: "ماوەی 8 ساڵە
پارتی دیموکراتی کوردستان ئاوارە ئێزدییەکان لە کەمپەکانی قەسرییە بۆ مەبەستی
تایبەتی و بەتایبەتتر لە کاتی هەڵبژاردنەکان بەکاردەهێنێت و دەبێتە رێگر لەگەڕانەوەیان
بۆ زێدی خۆیان، لەلایەکی تریشەوە بەهۆی مانەوەی ئەوانەوە هاوکاری دارایی لە
رێکخراوەکانەوە بەردەوامی دەبێت".
"ئاشکرا و رونە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لەقۆناغێکدایە
کەبەتەنیا لەلایەن پارتییەوە حکومڕانی دەکرێت بەتایبەت لە پاریزگای دهۆک و دەنگی
ئازاد کپ دەکرێت، هیچ کەسێکیش بەهۆی ئیهانە کرد و هەڕەشەکردن لە ئێزدییەکان
لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکرێت"، داود جوندی وایوت.
ئێزیدییەکان نەبنە دارە دەستی پارتی
لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان داود جوندی ئەوەشی وت: "هەموو کات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ئەنجامدانی ئەو پرۆسە دیموکراسیەیە، ئەوەی رێگرە و هۆکاری لێکتێنەگەیشت و کیشەکانە پارتی دیموکراتی کوردستان و دەسەڵاتە تاکڕەویەکەیەتی، کەبەهۆیەوە کورسی و دەنگی کۆتاکان بۆخۆی بەکاردەهێنێت، ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەوە بوین پێکهاتە و ئاینەکانی تری هەرێمی کوردستان دەنگی راستەقینەی خۆیان هەبێت و نوێنەری خۆیان هەبێت لەپەرلەمان و نەبنە دارەدەستی پارتی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

