زیاد جه‌بار: پارتی كۆسپ بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن دروستده‌كات
کوردستان 11:41 AM - 2023-05-03
PUKMEDIA
فراكسیۆنی یه‌كێتی
فراكسیۆنی یه‌كێتی ساڵێك و سێ رۆژ پێش ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی یاسایی په‌رله‌مان داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كردوه، به‌ڵام پارتی و پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵی نه‌بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن یه‌كێك بوو له‌خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ له‌لایه‌ك و گۆڕان و پارتیش له‌لایه‌كی دیكه، به‌ڵام پارتی لێی رایكردو جێبه‌جێ نه‌كرد.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" یه‌كێك لهرێككهوتنهكانی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن بوو، به‌ڵام پارتی به بیانوی جیاجیا ئه‌و پرسه گرنگه‌ی پشتگوێ خست و ئێستاش ده‌یه‌وێت به‌یاسا كۆنه‌كه هه‌ڵبژاردن بكات، كه یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
" فره‌بازنه‌یی و پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و كارا كردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان داوای یه‌كێتی و لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكیشه، چونكه زیاتر له 30 ساڵه هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم به‌و یاسایه ده‌كرێت و پێمانوایه ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه، كه بێگومان له‌هه‌موو دونیاش وایه بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌و به‌پێی بارودۆخه‌كه ده‌گونجێنرێت" زیاد جه‌بار وایوت.
پارتی و پێكهاته‌كان رێگربوون
یۆنامیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه جگه له پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت و داوای هه‌مواری یاساكه‌ش ده‌كه‌ن.
زیاد جه‌بار ده‌شڵێت:" ساڵێك و سێ رۆژ پێش ته‌واوبوونی واده‌ی یاسایی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، واتا له رۆژی 3-11-2021 وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی داوامان كرد تا كات هه‌یه یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه، به‌ڵام پارتی و پێكهاته‌كان ره‌تیانكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵمان نه‌بوون، تا كات گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ته‌واوبێت و یاساكه به‌خواستی پارتی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه"
" پارتی له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نیه كه لای یه‌كێتی و لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت یۆنامیش ئه‌و پرسه زۆر گرنگه‌و ده‌مانه‌وێت پێكهاته‌كان نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خۆیان له په‌رله‌مان هه‌بێت، به‌ڵام پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌دا نیه‌و خۆی لێدهدزێتهوهو كۆسپی بۆ دروست ده‌كات" سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستنان وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

