ده‌زگای ئاسایش: ئارام و شه‌رمین له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات راگیراون
کوردستان 10:55 AM - 2023-05-03
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایش
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی راگرتنی ئارام حه‌سه‌ن و شه‌رمین عه‌لی بڵاودهكاتهوهو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" دۆسیه‌ی ناوبراوان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كاری ڕۆژنامه‌وانی و ڕێكخراوه‌یی و ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه نییه‌و به مادده‌ی ( ٣٤١ )ی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه..
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمه‌وه بۆ ڕای گشتی سه‌باره‌ت به ڕاگیراوان ( ئارام حه‌سه‌ن و شه‌رمین عه‌لی ) :
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی كه‌یسی هه‌ردوو ڕاگیراو ( ئارام حه‌سه‌ن و شه‌رمین عه‌لی ) بۆ ڕای گشتی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه كه دۆسیه‌ی ناوبراوان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كاری ڕۆژنامه‌وانی و ڕێكخراوه‌یی و ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه نییه ، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن و بهناوچالاكوان باسی ده‌كه‌ن و ئامانجیان چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی یه .
هه‌ردوو ناوبراوان به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به مادده‌ی ( ٣٤١ )ی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون ، چونكه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن و هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان ڕوونه .
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ڕابردوودا خۆیان و په‌ڕاویان خراونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش و به‌ڕێزیان بینیونی و ووتهیانی وه‌رگرتووه و هه‌موو ڕێكارێكی یاساییان بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر ، ده‌زگای ئاسایش ته‌نها لایه‌نی جێبه‌جێكاری یاسایه.
بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌موو لایه‌ك له ڕێكه‌وتی ٢٠٢٣/٥/٢ ڕێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاگاداربوون له دۆخی ڕاگیراوان سه‌ردانی گرتوخانه‌ی ئاسایشیان كردووه و چاویان به‌سه‌رجه‌م ڕاگیراوان كه‌وتووه و له نێویشیاندا هه‌ردوو ناوبراوانیان بینیوه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا كه‌سه نزیكه‌كانیان سه‌ردانیان كردوون و چاوپێكه‌وتنیان هه‌بووه .
وه‌ك ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم هه‌میشه ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی یاسایی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نوسان كه بیانه‌وێت به‌دواداچوون بكه‌ن و له بارودۆخیان دڵنیاببنه‌وه .
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

