ئەدهەم بارزانی: ئازادکردنی فەرید عەبدولعەزیز بووبە جەژن
کوردستان 12:10 AM - 2023-04-19
PUKMEDIA
ئەدهەم بارزانی و بەرپرسی پاسەوانەکەی
دوای زیاتر له 170 رۆژ به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی به‌ناوی فه‌رید عه‌بدولعه‌زیز له‌هه‌ولێر ئازادكرا‌و شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی-ش لهپهیامێكدا ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی گه‌رم له ئازادی خوازان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی فه‌رید بازی ده‌كه‌م".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت، "به ئازادكردنی ئه‌م رۆڵه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م له‌م رۆژه پیرۆزه‌ی ٢٧ی ره‌مه‌زانه دا بۆمان بویه جه‌ژن و خۆشی و شادی."
ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌شڵێت، هیوای ئازادی بۆ سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و حه‌قبێژ و كورد په‌روه‌ره‌كان ده‌خوازێت.
ئەدهەم بارزانی: 300 رۆژە گەڕانەوەم بۆ زێدی باوباپیرانم قەدەغە کراوە
پێشتر ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی له په‌یامێكیدا بۆ رایگشتی كوردستان و جیهان رایگه‌یاندبوو: "نزیكه 300 رۆژه گه‌ڕانه‌وه‌ی من بۆزێدی باوك باپیرانم و خاكی نیشتمان و ناو هاووڵاتیانی خۆم و ماڵ و منداڵه‌كانم لێ قه‌ده‌غه كراوه، هه‌روه‌ها زیاتر له 135 رۆژیشه به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانم له زیندانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر دایه"، ئه‌مه‌یه ده‌سه‌ڵاتداری و ئازادی و دیموكراسی و رێزگرتن له مافی نێشته‌جێبوونی هه‌ر مروڤێك كه به پێی ده‌ستوور بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی ده‌سته‌به‌ر كراوه".
ئەدهەم بارزانی: پەرپرسی پاسەوانەکانم ئاگادار کراوەتەوە واز لە من بهێنێت ئازاد دەکرێت
له‌په‌یامه‌كه‌یدا، شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌و ده‌ربه‌ده‌ری و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی بۆ "هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت: "فه‌رید عه‌بدولعه‌زیز بازی به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانم كه 135 رۆژه له زیندانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر دایه هه‌ر چه‌ند رۆژ جارێك له لایه‌ن « د » ناوێك ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه ئه‌گه‌ر واز له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌دهه‌م بارزانی بهێنێت هه‌ر ئێستا ئازاد ده‌كرێت و پله و پۆستیشتی پێ ده‌به‌خشین" .
شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تان دوای 32 ساڵ ئێستا ده‌زانن له‌م وڵاته چی ده‌گوزرێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر باشه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

