ئاراس محەمەد ئاغا: چیتر داهاتی نەوت ناچێتە گیرفانی تاکە حزب
کوردستان 12:47 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دوای رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت دەڵێت: "چیتر داهاتی نەوت ناشەفاف نابێت و ناچێتە گیرفانی تاکە حزب بۆ برسی کردنی جەماوەری کوردستان و پەڕاوێزخستن و ئابڵۆقەدانی نیوەی کوردستان ".
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "راستە ئەمڕۆ دوێنی نیە چونکە دوێنێ نەوتەکەمان لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستاندا بوو، بە پارەی خۆمان کوردستان بۆردمان دەکرا، شکور بۆ خوا ئەمرۆ نەوتەکە لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستان و تاڵانچیەکانی نەوت دەرهێنرا".
"بەیانیش ئەمڕۆ نابێت چونکە چیتر داهاتی نەوت ناشەفاف نابێت و ناچێتە گیرفانی تاکە حزب بۆ برسی کردنی جەماوەری کوردستان و پەڕاوێزخستن و ئابڵۆقەدانی نیوەی کوردستان"، ئاراس محەمەد ئاغا وایوت.
دەشڵێت: "هیچ لایەنێک ئارەزووی نیە ببێتە بەشێک لە سیاسەتی شکستخواردوویی چەند ساڵی رابردوو، ئەم دەستکەوتەی خۆبەدەستەوەدانی لە ژێر فشارو بە ناچاری پیرۆزتان بێت، گەڕانەوەی پارەی دزراوی نەوت و دەرهێنانی لەژێر دەسەڵاتی زوڵم و ستەمکاران پیرۆزبێت لە تەواوی هاووڵاتیان کوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

