ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31
PUKMEDIA
ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت: "راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەن لەسەر ئەوەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم پاشەکشەی کردوە لەهەموو بوارێک‌دا و لەگەڵ خەڵک و لایەنەکانیش راستگۆ نەبووە".
ئاراس محه‌مه‌د ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " کابینەی نۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكیشدا راستگۆ نه‌بوو، بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردو بارودۆخی خەڵکیش خراپتر بوو".
"بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیەو هەرێم لەهەموو بورەکاندا پاشەکشەی کردوەو ئەمەش ناوبانگی هەرێمی لەکەدار کردووە "، ئاراس محه‌مه‌د ئاغا واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: "جیاکاری و پشتگوێ خستنی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان دیارییەکی دیکەی ئەم کابینەیەبوو بۆ خەڵک و بەراورد بە کابینەکانی پێشوو شکستخوارتووترینەو جیاکاری تۆخترکردەوە".
به‌پێی نوێترین راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پاشه‌كشه‌ی زۆری ئازادی راده‌بڕین و مافی مرۆڤه‌و چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌یه‌كی پۆلیسی بووه‌و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێم دروستكردوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

