تەرمی نۆ شەڕڤانەكەی هەسەدە بەخاكدەسپێردرێن

کوردستان 02:09 PM - 2023-03-22
شەهید فەرماندە شەڕڤان كۆبانێ و هەشت شەرڤانەكەی دیكە  PUKMEDIA

شەهید فەرماندە شەڕڤان كۆبانێ و هەشت شەرڤانەكەی دیكە

شەهید

بەپێی راگەیەندراوێكی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكی ناوەندی و سەربازییدا تەرمی ئەو نۆ شەڕڤانەی هەسەدە كە لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی دوو هێلیكۆپتەرەكەی هەسەدە لە سنوری دهۆك شەھیدبوون بەخاك دەسپێردرێن.

راگەیەندراوەكەیدا هەسەدە داوادەكات وەك وەفایەك بۆ ئەو شەهیدانە كە بۆ پاراستنی هەموو پێكهاتەكانی ناوچەكە گیانی خۆیان بەختكردووە، بە رۆحییەتێكی نەتەوەیی و یاخیبوون بەشداری رێوڕەسمی ماڵئاوایی شەھیدان بكەن.

رۆژی 15-3-2023، بەهۆی رەوشی كەشوهەواوە دوو هێلیكۆپتەر لە ناوچەی چەمانكێ لە سنووری پارێزگای دھۆك كەوتنەخوارەوە و بەهۆیەوە نۆ شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون، كە یەكێكیان شەڕڤان كۆبانێ فەرماندەی یەكینەكانی دژەتیرۆر بوو.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە