سەرۆك بافڵ: هیچ پاساوێك بۆ رێكنەكەوتنی هەرێم و عیراق نییە
کوردستان 02:51 PM - 2023-03-16
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەیاد عەلاوی، قوباد تاڵەبانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكەوت بە ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی.
لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال ئامادەبوون، جەخت لە پابەندبوون بە كاری پێكەوەیی، هاوبەشیی راستەقینە و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و عیراق رایگەیاند: "هیچ پاساوێك بۆ رێكنەكەوتن نییە و دەبێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی بگەین. كات كوشتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەك نییە و دەبێت كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

