سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە کاری پێکەوەیی هەیە
جیهان 08:59 PM - 2023-03-15
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی چاویکەوت بە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون، دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا و بەردەوامی گفتوگۆکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەتی هەرێم و عیراق لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان جەختیلێکرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روانینی یەکێتی لەبارەی دۆخی هەرێم و هەنگاوەکان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان روونکردەوە و رایگەیاند: "بۆ هەمووان ئاشکرایە ئێمە باوەڕی نەگۆڕمان بە کاری پێکەوەییە. ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و هەموو هەوڵێک لەو پێناوەدا دەدەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

