یەکێتی و وەفدێکی سەربازی ئەمریکی: هێزی پێشمەرگە رێکخراوتر بێت
کوردستان 05:12 PM - 2023-02-05
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی سەربازی ئەمریکی
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی سەربازی ئەمریکی باسیان لە گرنگی چاکسازی کردن لەوەزارەتی
کاروباری پێشمەرگە کرد لەسەر بنەمای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی
بەرگری ئەمریکا و کاروباری پێشمەرگە.
رەفعەت
عەبدوڵڵا و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وقوباد
تاڵەبانی، ئەمڕۆ یەک شەممە ٥-٢-٢٠٢٣، لە هەولێر، پێشوازییان لە وەفدێکی سەربازی ئەمریکی
و کونسوڵی گشتی ئەمریکا کرد و پێکەوە باسیان لە هەماهەنگی کردن لەپێناو جێبەجێ
کردنی ناوەڕۆکی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکاو
کاروباری پێشمەرگە کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا
ستایشی هەوڵەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کرا کە هەموو کات هاوکار بوون، بەتایبەت لە
پرسی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەو لەو پێناوەشدا بەوردی گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆکی
ئەو یاداشتنامەیە کرا و جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ناوەرۆکەکەی کرایەوە بۆ ئەوەی
هێزی پێشمەرگە رێکخراوتر بێت.
وەفدی
یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەی هەموو هەماهەنگییەکن و نوێنەرانمان لەناو هێزەکانی
پێشمەرگە راسپاردووە کە ئاسانکاری بکەن لەوبارەیەوە.
لە
کۆبوونەوەکەدا، لیوا روکن عومەر سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەفتا و لیوا روکن بەختیار
محەممەد ئەمینداری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئامادەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

