پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندا: دەستپێشخەری سەرۆك بافڵ بۆ رواندنی یەك ملیۆن نەمام گرنگە
جیهان 10:28 AM - 2023-02-04
PUKMEDIA
لۆگۆی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندا
پارتی
چەپی سەوزی هۆڵەندا هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان بە گرنگ دەزانێت و دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێـتی
دەكات بۆ ئەو هەنگاوە و بایەخیپێدانی ژینگە.
وەفدێكی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتوە لە سەركەوت محەمەد غەفوور لێپرسراوی بۆرد
پەیوەندییەكانی دەرەوە و بە ختیار بەكر نوێنەری یەكێتیی لە هۆڵەندا لەگەڵ خێبكە
فان خاڵ جێگری سەرۆكی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی
پارتی ناوبراو كۆبووە.
لەم
كۆبوونەوەیە، بڕیاردرا درێژە بەم پەیوەندیی نێوان یەكێتیی و پارتی چەپی سەوز بدرێت
و سەردانی دوولایەنە هەبێت و بەشداری لە چالاكییە فراوەنەكانی یەكتردا بكەن.
جێگری
سەرۆكی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی پێشوازی و پشتیوانی لە بڕیاری چاندنی یەك ملیۆن نەمام
لەلایەن یەكێتییەوە دەكات و ئەم دەستپێشخەرییەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی
بە گرنگ وەسفكرد و هیوای خواست بەردەوام بن.
وەفدی
یەكێتی پشتیوانی هێزە چەپ و پێشكەوتووخوازەكانی لە گەلانی بەشخوراو و زوڵملێكراو بەگرنگزانی
و داوای لەلایەنی بەرامبەر كرد هاوكار و
پشتوان بن لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشە بەدینەهاتووەكان و پێشگرتن لە مەترسییەكان
كە رووبەرووی ناوچەكە دەبنەوە.
پارتی
چەپی سەوز پارتێكی سیاسی هۆڵەندییە و ئیمزای چەپی پێشكەوتنخوازانەی هەیە. پارتی چەپی
سەوز لە ساڵی 1990 دوای یەكگرتنی چوار پارتی چەپ دامەزراوە كە بریتین لە PPR، PSP، CPN و EVP.
ژمارەی
ئەندامەكانی پارتەكە 33 هەزاری تێپەڕاندووە كە زۆربەیان گەنجن. لە پەرلەمانی هۆڵەندا
و پەرلەمانی ئەوروپا فڕاكسیۆنەكانیان كاران و ئەندامی بڵۆكی سەوزەكانن. لەسەر ئاستی
شارەوانییەكانی هۆڵەندا 537 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییان هەیە. پۆستی پارێزگاری
ئەمستەردام لەم پارتەیە و یەكێك لە پارتە خاوەن پێگە جەماوەرییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

