هاوسەنگی و بوژانەوە بۆ؟
بیروڕا 04:49 PM - 2026-07-07
هاوسەنگی و بوژاندنەوە، كە پرۆژەو جوڵەی سیاسی یەکێتیە، دروستکردنی
هاوسەنگیە لەناو سیستەمی سیاسی و دەسەڵاتدا و نەهێشتنی نایەکسانیە لە حوکمڕانیدا.
ئەمەش سەرەتای گێڕانەوەی هاوسەنگیی هێزە لە کوردستان و قۆناغێکە بۆ هێنانەکایەی
حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر، کە حکومەتی خەڵک بێت و هی هەموولایەک بێت. ئیتر
کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو نادادپەروەری و نایەکسانی و جیاکارییانە بهێندرێت، کە
لە ڕابردوودا لە سیستمی حوکمڕانیدا لەلایەن لایەنێکی دیاریکراوەوە پەیڕەو دەکرا،
کە حوکمڕانیی بەلاڕێدا دەبرد و بەرژەوەندیی بنەماڵە و حزبایەتیی تاکلایەنەی
سەپاندبوو. ئەم پرۆژەیە، کە هاوپەیمانێتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی
نوێیە، دەیەوێت حکومەت بخاتە خزمەتی خەڵکەوە.
لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی حوکمی تاکڕەوی، خۆسەپێنی لە دەسەڵات،
قۆرغکردنی جومگە ئەساسییەکانی حوکمڕانی و پشتگوێخستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان،
دۆخێکی نادادپەروەری دروست بووە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و
سەقامگیریی هەرێم هەبووە. لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
وەک هێزێک کە بە دروشمی ژیان، خۆشگوزەرانی و پێکەوەژیان دروست بووە، لەگەڵ
جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن لە گۆڕەپانی سیاسی دەرکەوت و
متمانەی بەشێک لە شەقامی بەدەستهێنا، هەوڵی هاوبەش دەدەن بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگیی
هێز، باشکردنی شێوازی حوکمڕانی لە هەرێم و بەهێزکردنی پێگەی کوردستان لە بەغدا، بۆ
ئەوەی بە یەکگرتوویی بەرگری لە مافە دەستوورییەکان بکەن.
ئامانجی ستراتیژیی ئەم ڕێککەوتنە سیاسییە ئەوەیە کە حکومەتی داهاتوو،
حکومەتێکی خزمەتگوزار و هی هەموو خەڵکی کوردستان بێت، حکومەتێک کە ئەرکی سەرشانی
باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بێت. ئەم
ڕێککەوتنە هەوڵێکە بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە دارایی و سیاسی و ئابوورییانەی کە
بەهۆی نادادپەروەری و خۆسەپێنییەوە دروست بوون و ژیانی خەڵکیان سەخت کردووە.
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە خوێنی هەزاران قارەمان و تێکۆشەر و
گیانباز دروست بووە، بۆیە تاکڕەوی و عینادیی سیاسی ئەم ئەزموونە دەخاتە بەردەم
مەترسییەکی گەورە؛ لەبەر ئەمەش، ستراتیژ و ئایدیای یەکێتی لەم قۆناغەدا ئەوەیە کە
هەموومان پێکەوە کار بۆ یەکخستنی ماڵی کوردی و یەک هەڵوێستیی نیشتمانی بکەین.
لە کۆتاییدا، پێکەوەژیان، برایەتیی نێوان لایەنەکان و ڕێزگرتن لە
فرەیی سیاسی، ئامانجی سەرەکیی ئەم هاوپەیمانێتییەیە. هەردوو لایەن هاوڕان لەسەر
ئەوەی کە دەرگای هاوپەیمانێتییەکەیان کراوەیە بۆ هەموو ئەو هێز و لایەنە
نیشتمانییانەی کە دەیانەوێت بەشداری لە چاکسازی و بونیادنانی حکومەتێکی شەراکەتی
ڕاستەقینەدا بکەن. ئامانجی کۆتایی ئەوەیە کە کوردستان لە قۆناغی قۆرغکاری و
تاکڕەوی دەربهێنین و بەرەو قۆناغێکی نوێی حوکمڕانی هەنگاو بنێین کە تێیدا
دادپەروەری، شەفافییەت و خزمەتکردنی خەڵک، بنەمای سەرەکیی کارکردن بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23


.jpg)

دابەزێنە

