تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06
بیرم لە پرسیارێكی زۆر سەیر كردوەتەوە؟؟
بۆچی هەموو میللەتان و میسۆلۆجیا وكلتورو بیركردنەوەی كۆن و نوێ لەسەر تف و تفكردن كۆكن؟ بەدەر لە لایەنە بایلۆجیەكەی كە شلەیەكەو دەردەكرێت وەك فرمێسك و ئارەق و چڵم و دەرهاویشتەكانی تر، بەڵام تف بوەتە ئامڕازێك بۆ (نەعلەت بە كوری لەعنەت بە عەرەبی)، نەعرەتە و قین و سوككردن و خۆفرۆشیی و خیانەت و دزیی و گەندەڵیی و هەرچی ئاكاری سوك و رسوایی مرۆڤەكانە بە تفێك وەڵام دەدرێتەوە.
لەهەموو ژیانمدا تەنها یەكجار ئەفسەرێكی بەعسی تفێكی لێكردووم -لەداهاتوودا بە گۆشەیەك بۆتان باسدەكەم- تا مردن، كورد واتەنی تا بەردەكەی ئەلحەد (اللحد) بە ئازاری ئەو تفەوە دەتلێمەوە، كەچی حەسەن خەیری (روو سیا- رسوا) لە وەسێتەكەیدا دەڵێت با گۆڕەكەم لەسەرەڕێیەكدا بێت، بۆ ئەوەی هەر كوردێك لەوێوە تێپەڕی تفێكم تێبكات!!! هەندێك جار لە وەسێتدا، بە نووسین، پۆستەرێك، نوسینی سەردیوارێك، تەوالێتێك، ئاماژە بە تف دەكرێت.. لەژوری ئەشكەنجەدا تف لە كێبڵ و قامچی بەئازارترە، چونكە زامی جەستە ساڕێژ دەبێت، بەڵام ئازاری تف تا ئەبەد دەمێنێت.. بڕوانە كورد چۆن فەلسەفەی مانای بۆ تف داناوە (لە زویربوونی دوو عاشقدا، لە ئاڵۆزیی نێوان دوو هاوڕێدا، لەشكاندنی پەیماندا، تف لەو رۆژە دەكەن كە یەكتریان تێدا ناسی، تف چەكەو نەعلەت لە رەفتار دەكات، تف لە مێژوو لە داهاتوو لە ئێستا دەكرێت، كورد وتویەتی تف هەڵدەی نێوچەوانی خۆت دەگرێتەوە، پەشێویش دەڵێت تفی زەردی پۆستاڵ رەشێك هات سواخی دا ناوچەوانم).
تف و تفكەرو تفلێكراو سێكوچكەی پرۆسەیەكی ناساندنن، سەیرە، لە دەمی مرۆڤەوە جگە لە تف، درۆ و كوفرو جنێو و بوختان و ناهەقی وفیتنەیی ریایی ودووڕویی و لیك و بەڵغەم یش دەردەكرێن، بەڵام هەر تف بۆ روورەشكردن بەكاردێت و لە تازەو كۆندا بۆشكاندن و سوككردن چەكێكی مەعنەوی كۆمەڵكوژو كاریگەریشە.. بۆیە رۆژانە بەسەدان تف رۆدەكەینە سەر زەوی و نێوچەوانی خۆشمان ناگرێتەوە.
ئەمڕۆ لەعیراقدا هەڵمەتی دەستگیركردنی دز و دزی زەبەلاح دەستیپێكردووە، هەموو جیهان بینی و دەیبینێت، شتێكی ئاسایی و سەرپێیی نیە، بەڵكو شۆكێكە و كاریگەریی هەروا بە ئاسانی تێپەڕنابێت، بۆیە بە ملیۆنان تف و نەعلەت لەو دزانە كراوە و دەكرێت، لە سەرانسەری دنیاوە خەڵك لەسەر وڵاتێك قسەدەكەن كە بەرپرسان و نوێنەرانی میللەت چۆن كەلەلا و كەنفتی دەكەن، هەرچی ماڵ و سامانی خەڵكی هەژارە چوەتە ناو دیوار و ژوری نوستن و جانتای سەفەرەوە، بە سەدان ئەوەندەش لە بانك و هەژمارە بانكیە جیهانیەكاندا خەوێنراوە و دانراوە، خەڵكی رەشوڕوت و داماویش بۆ دەستكەوتنی نانێكی حەڵاڵ و پەتای موچە و خەمی چەند سەد هەزار دینارێك خەون و خۆراكی لێ حەرام بوە، لەم كاتەدا باس لە سەدان ملیار دۆلار و دینار دەكرێت كە دراون بە ستیان (مەمكدان- سوخمە) و ئەسپ و یەخت وسەعات و سەبیكەو...هتد، بەسەدان ملیاری تریش بەڵگوبن كراون و سەروبنیان دیار نیە، بەسەدان ملیاری تریش خراونەتە پرۆژەی بەناو وەبەرهێنان و سودو قازانجیان تەنها بۆچەند كەسێكە، بەسەدان ملیاری تریش لە پرۆژەی وەهمی و خەیاڵاویدا لوولكراون و لرفی لێدراوە.. بۆیە لەم حاڵەتەدا كەسی سادە و پاك و بێگەرد و هاووڵاتی بێدەسەڵات و هاوهەرێمیی دڵسۆز، تەنها بە یەك شت سوكنایی بۆ دێت كە بەو دزانە بڵێت تف!!
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23




دابەزێنە

