مایكی بەر مزگەوت و كەنیسە
بیروڕا 10:02 AM - 2026-06-29
هەر پیاوێك، یان ژنێك، کاتێک چوو بۆ پرسەیەك، لەناو مزگەوت بێت یان پرسەگە (شوێن پرسە) یان لەژێر چادردا، ئاگادار بێت لەو شوێنەدا چەند پەیامنێرێك بە مایك و لۆگۆوە وەستاون و گوێقوڵاغی وەرگرتنی لێدوانن، بابەت، پرسیار، چاوپێكەوتن، مەتەڵ، قسەیەكی خۆش، كۆپلەیەك لە شیعر، پرۆژەی رووناکیی، پرسیاری قورسی سیاسی، ئەنجامی قەیران و شەڕەكان، هاتن و نەهاتنی مووچە، كێشەی مردوەكە لەگەڵ كەسوكاریدا، هۆكارەكانی مردنەكەی و هەستی كۆستی كەوتوی خاوەن پرسە و ..... لە هەندێك جاردا شتی سەیر و سەمەرە روودەدات و پرسیاری ناماقوڵ دەكرێت، وەک (وشکەساڵی و لافاو، پارەی بلۆککراو و دزراو، بیلماوسەکەی دوکان ...) هەندێك لەم بابەتانە لەو کاتوشوێنەدا لەسروشتی نوكتە و قۆشمەیی نزیكترن تا لە سروشتی پرسە و ماتەمگێڕیی و دابونەریتی كۆمەڵایەتی و ئایینی، دیارە نازانن لە كوردەواریدا مردوو لە زیندوو رێزی زیاترە!!
وابزانم، هەموومان لەسەر ئەم رستانە كۆكین كە ئێمەی كورد وەك رێز بۆ مردوو بەكاریان دەھێنین، چونكە حەز ناكەین تەنها بەناوی خۆیانەوە ناوببرێن، بۆیە دەڵێین (نەمر، خودا بیبەخشێت، بەهەشتیی، رەحمەتیی، جوانەمەرگ، رەوانشاد، بە رەحمەت بێت، گیانم فیدای گۆڕەكەی، ئێستای لەهەموو كات خۆشتر بێت، هەزار رەحمەت لە گڵکۆی....)
بەداخەوە ئێستا بەردەم مزگەوتەكان و كەنیسەكان بوونەتە سەكۆیەكی نەگونجاو بۆ مایكەكان، بوونەتە هۆڵی كۆبوونەوە و كۆنفرانس، هەر بەرپرسێك لە پرسەخانە یان مزگەوت دێتە دەرەوە، بەجارێك دەیان مایك لەبەردەمیدا رادەگیرێن، قسەوباس دەبێتە ھەموو شتێک، جگە لە باسی مردووی داماو و رێزێک بۆ کەسوکاری مردووەکان، گۆڕینی رێڕەوی پرسە بۆ سەكۆیەكی شیكاریی و دارایی و مووچە و سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان، حاڵەتێكە خەریكە دەبێتە دیاردە.. حاڵەتێکی جوانیش نەبووە و دیاردەیەکی جوانیش نابێت، رەنگە بڵێن ئەی بۆچی رێگریی لەم حاڵەتە ناكەن و بە سەرجەم میدیاكاران و كەناڵەكان ناڵێن كە ئەو دیاردەیە ناشارستانیە و لە دنیادا كەس و هیچ میدیایەك ئەمەیان نەكردووە كە ئێمەی كورد و ئێوەی پەیامنێرانی كورد دەیكەن!!
ئێمە لە 30/4/2026 وەک لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، سەرجەم كەناڵەكانمان ئاگادار كردەوە كە ئەم دیاردەیە راستە قەدەغەكراو نییە، بەڵام شارستانیی نییە و شوێنکاتی لێدوانی میدیایی نییە، ئەو كەسەش كە لە ماڵەوە هاتوەتە دەرەوە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی ئەركێكی كۆمەڵایەتی و ئایینی هاتووە و رەنگە ئەو لێدوانەی لەبەردەم مزگەوتدا دەیدات، لەبەر شپرزەیی و خۆئامادە نەكردن هاوڕای بیروبۆچوونەكانی خۆشی نەبێت!!
میدیاكارە ئازیزەكانیش لەنێوان هەردوو بەرداشی بەجێگەیاندنی فرمانی كەناڵەكان و ئاسانیی دەستكەوتنی لێدوانەكاندان، بەڵام دڵنیام خۆشیان هاوڕا نین لە وەرگرتنی لێدوان ئەگەر لە كات و شوێنی خۆیدا نەبێت، بەر مزگەوت بەنموونە، ئێستا كەنیسەشی هاتەسەر، (کەنیسە یان کڵێسا)، بەڵام چاریان ناچارە و دەبێت ھەر بابەتێك ببەنەوە بۆ كەناڵەکانیان، بەتایبەت ئەوانەیان كە بە پارچە كار دەكەن.
شەرم و نەنگی نییە، پرسەچی پاش سەرەخۆشی كردن لە تازیەبار، كە هاتە دەرەوە لە پرسەخانە یان مزگەوتەكە، بە میدیاكان بڵێت ئێرە شوێنی لێدوان نییە و لێدوان نادەم، یان هەر خاتوونێكی ناسراو كە مایكەكان لێی كۆدەبنەوە لەژێر چادری پرسەی ژناندا، با بڵێت ئێرە پرسەی ژنانە هۆڵی پرێس كۆنفرانس نییە..
بەشێوەیەكی گشتی ئەم دیاردەیە بەرەو چاولێکەرییەكی خراپ دەڕوات و نابێت كەسمان رێگە بدەین بەردەوام بێت، بەڵام هەندێك خەڵك و بەرپرس هەن، دەمیشیان بگریت بە ئاماژە و زمانی نابیستان هەر قسە دەكەن.
ئەمەش لەسێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23




دابەزێنە

