حکومەتی فیدراڵ: موچەی موچەخۆرانی هەرێم پارێزراوە
عیراق 10:03 AM - 2026-11-23
PUKMEDIA
پارەی عیراقی
وتەبێژی حكومەتی فیدراڵی رایگەیاند، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و هیچ دەستکارییەکی تێدا ناکرێت، وتیشی: ئەو بابەتە جێگای گفتوگۆ نییە و نابەسترێتەوە بە هیچ دۆسیەیەكی دیكەی نێوان هەولێر و بەغدادەوە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پارێزراوە و بەپێی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عیراق هیچ دەستكارییەک ناكرێت و نابەسترێتەوە بە هیچ دۆسیەیەكی دیكەی نێوان هەولێر و بەغدادەوە.
وتیشی: بابەتی موچە لەهەموو کێشەکانی دیکە جیاوازە و نابێت بە گفتوگۆ و مشتومڕی کێشەکانی دیکەوە ببەسترێتەوە.
هاوكات، ئاماژەی بەوەش كرد، حكومەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، چەسپاندنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشێلکارییەک دژی سامان و سەرچاوە نیشتمانییەکان لە سەرتاسەری عیراقدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

