نێروەیی: جیاوازیی گەورە لەنێوان دابەشكردنی هەرێم و دابەشكردنی دەسەڵاتدا هەیە
ی ن ک 01:03 PM - 2026-11-18
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی
لەوەڵامی پرسیارێكی PUKMEDIA دا، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت: ئەوانەی پەرلەمانیان دابەش كردووە و دۆخێكی ناهەمواریان دروست كردووە، ئێستا بەو هەنگاوە دەڵێن "دەستكەوتی نەتەوەیی"، لە كاتێكدا داواكاریی سەرەكیی لایەنەكانی دیكە تەنها دابەشكردنی دەسەڵاتە لەنێوان دەڤەرەكاندا و ئەمەش جیاوازە لە دابەشكردنی هەرێم.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەوەڵامی پرسیارێكی PUKMEDIA دا رایگەیاند: ئەوانەی پەرلەمانیان دابەشكردووە و دۆخێكی ناهەمواریان دروستكردووە و هەر خۆیان بەو دابەشكردنە دەڵێن دەستكەوتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و گلەیی لەلایەنەكانی دیكە دەكەن و بە لەتكردنی هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكەن و دەڵێن "ئەو هەوڵە خیانەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە"، ئەمە لەكاتێكدایە كە هیچ لایەنێك داوای دابەشكردنی هەرێمی نەكردووە، بەڵكو داوای دابەشكردنی دەسەڵاتی هەرێم لەنێوان دەڤەرەكاندا دەكەن و دابەشكردنی دەسەڵات جیاوازە لە دابەشكردنی هەرێم .
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەڵوێستەی ئەوان یەكێكە لە سەیروسەمەرەكانی جیهانی سیاسەت، كە لەتكردنی پەرلەمان دەستكەوتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بێت، بەڵام داواكردنی دابەشكردنی دەسەڵات و نەهێشتنی جیاكاری لەنێوان پارێزگاكاندا خیانەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بێت !!!!!.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ئەوەشی خستەڕوو: لەتكردنی پەرلەمان بەكردەیی بەمانای لەتكردنی ئیرادەی گەلی كوردستان دێت و لەدوای ئەوەوە هەرشتێك كەلەم هەرێمە روودەدات لەئەنجامی كارلێك و كاریگەریی و دەرهاویشتەكانی ئەو بڕیارە هەڵەیەوە سەرچاوەی گرتووەو بەهۆی هەمان بڕیارەوە سەرجەم رەهەندە جیاوازەكانی هەرێم بەگرێ كەوتوون و مەحاڵە بەتەخوینكردنی لایەنی بەرامبەرو بە هەوڵی چەواشەكاری گرێ ئاڵوزكراوەكان بكرێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

