riklam

شارەوانیی سلێمانی ڕاپرسییەکی ڕاگەیاند

کوردستان 08:51 PM - 2026-11-10
بینای سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی تایبەت

بینای سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی

سلێمانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی فۆڕمێکی ڕاپرسیی سەبارەت بە ئاستی ڕەزامەندیی گشتی ڕادەگەیەنێت و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەشداریی تێدا بکەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەدواداچوونی ڕاوبۆچوونی هاووڵاتییان، فۆڕمێکی ڕاپرسیی سەبارەت بە ئاستی ڕەزامەندیی گشتی ڕادەگەیەنێت و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەشداریی تێدا بکەن.

ڕاپرسییەکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ڕەزامەندیی هاووڵاتییان لەسەر خزمەتگوزارییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆکردنەوەی دیدگا، تێبینی و پێشنیارەکانیانە، بە مەبەستی ناسینەوەی خاڵە بەهێزەکان و پەرەپێدان و باشترکردنی ئەو بوارانەی پێویستیان بە چاکسازی هەیە.

بۆ بەشداریکردن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە: https://forms.gle/Y54LvkTueGE5sMX36

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket