riklam

فەرەنسا پاکێجێکی نوێ بۆ باشترکردنی گوزەرانی کارمەندان رادەگەیەنێت

جیهان 01:19 PM - 2026-11-10
وێنەیەکى خۆپیشاندانەکانى فەرەنسا ina

وێنەیەکى خۆپیشاندانەکانى فەرەنسا

جیهانى

حکومەتی فەرەنسا بە ئامانجی باشترکردنی دۆخى کارمەندان و زیادکردنی داهاتیان پاکێجێکی نوێی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ باشترکردنی گوزەرانی کارمەندان ڕادەگەیەنێت.

لە وەڵامی گوشارە بەردەوامەکانی سەندیکاکان و بۆ کەمکردنەوەی قەیرانە ئابوورییەکان، حکومەتی فەرەنسا پاکێجێکی نوێی ڕێکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی راگەیاند، کە تێیدا چەندین ئاسانکاری و زیادکردنی مووچە بۆ فەرمانبەران و کرێکاران لەخۆدەگرێت.

ڕاگەیاندنی ئەم پاکێجە نوێیە دوای کۆنفرانسێکی کۆمەڵایەتی هات، کە لەلایەن "سێباستیان لێکۆرنۆ"، سەرۆک وەزیرانی فەرەنساوە، بە بەشداریی نوێنەرانی سەندیکاکان و خاوەن کارەکان ڕێکخرا، بە ئامانجی تاوتوێکردنی ئاستەنگە ئابوورییەکان و وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی پەیوەست بە مووچە و بژێوی ژیان.

لە لای خۆیەوە، سێباستیان لێکۆرنۆ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا گرژی و دڵەڕاوکێکان لەبارەی ئایندەی سیاسی و ئابوورییەوە لە ئاستێکی بەرزدا دەمێننەوە، و دووپاتی کردەوە کە ئەم ڕێکارانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ژیانی هاووڵاتییان و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانیان لە کاتێکی هەستیاردا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket