riklam

تۆم باراك: ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر سزابدرێن

کوردستان 01:35 PM - 2026-11-09
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق  و سوریا CNN

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق و سوریا

كوردستان عيراق

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق و سوریا، ئیدانەی هێرشكردنە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەكات و رایدەگەیەنێت: دەبێت بكەرانی هێرشەكە سزابدرێن، چونكە بە ئامانجگرتنی تەواوی عیراقە، بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان دەبین.

ئەمڕۆ 9ی 11ی 2026، تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق  و سوریا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند: ئیدانەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر دەكەین، كە هێرشێك بوو بۆ سەر گەلی عیراق و پشتیوانی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكەین لە دۆزینەوەی بكەرانی ئەم هێرشە و لێپێچینەوە لەگەڵیاندا.

سەعات 11ی شەوی 8ی 11ی 2026، بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە سنووری قادركەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دواتر وەزارەتەكانی كارەبا و سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایانگەیاند: هێرشەكە تیرۆرستی بووەو بەهۆی راگرتنی هەناردەی گازەوە بەرهەمهێنانی كارەبا دوو هەزار و 800 مێگاوات كەمی كردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket