سەرۆککۆمار بۆ پاراستنی سەروەری عیراق لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە
عیراق 01:12 PM - 2026-11-08
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق
سەرۆککۆماری عیراق دوێنێ و ئەمڕۆ زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆکی هەریەک لە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا و رێکخراوی بەدر و رەوتی حیکمە و هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی و هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد و چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ کران.
سەرۆک کۆمار لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2026، نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار دەڵێت: لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر کۆی پەرەسەندنە سیاسییەکانی وڵات، هەروەها تاوتوێی ڕەوتی کارنامەی حکومەت و میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی کاریگەرییەکەی کرا، بە شێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و بەدیهێنەری خواستەکانیان بێت.
هاوکات لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی تەواوکاریی نێوان هێزە سیاسییەکان بەرامبەر بە دۆسیە نیشتمانییەکان کرایەوە، لەگەڵ پێداگری لەسەر پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، بە جۆرێک کە خزمەت بە چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا بکات.
سەرۆک کۆمار چاوی بە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر دەکەوێت
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی تشرینی دووەم 2026، لەبەغداد، چاوی بە هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر کەوت و لەمیانی دیدارەکەدا کە وەزیری داد د.خالید شوانی ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانیان تاوتوێ کرد و جەخت لە گرنگی بەردەوامی دیالۆگ و ڕاوێژ لە نێوان هێزە سیاسییەکان کرایەوە، بەجۆریک کەهاوکاربێت لە چەسپاندنی سەقامگیری و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی.
هەروەها لەدیدارەکەدا باس لەگرنگی پشتیوانیکردن لەپرۆسەی دیموکراسی و پێکەوە کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا کرا، لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات.
سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
هەر لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ شەممە 7-11-2026 نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، لەگەڵ سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە کە کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد بەڕێوەچوو ، باس لە دوایین پێشهاتی سیاسیی و دۆخی گشتی وڵات کرا، جگە لە دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ئەم دواییە، هاوکات هەوڵەکانیش بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی قەیرانەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا. لەو ڕوەوە جەختکرایەوە لەسەر گرنگی داڕشتنی دیدێکی نیشتمانی ڕوون سەبارەت بە کاری لە پێشینە و پێداویستییەکانی ئەم قۆناغە و دیاریکردنی ستراتیژەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئێستا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هێزە نیشتمانییەکان وەک ئامرازێک بۆ لێک نزیکردنەوەی دیدگاکان و دابینکردنی زەمینەی هاوبەش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەسەر ێاستی ناوخۆیی و ناوچەیی ڕوودەدەن.
سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی تاوتوێی پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی وڵات دەکات
لەلایەکی ترەوە هەر دوێنێ شەممە 7ی تشرینی دووەم، 2026، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، لە بەغداد، لەگەڵ عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی دکتۆر خالید شوانی، وەزیری داد.
لە میانی دیدارەکەدا، پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی وڵات و قۆناغی داهاتوو و پێداویستییەکانی تاوتوێ کران؛ سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی پشتبەستن بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان، ئاڵوگۆڕکردنی ڕوانگەکان سەبارەت بە پرسە چارەنووسسازەکان، و کارکردن بۆ گەڵاڵەکردنی هەڵوێستی هاوبەش بەرامبەر ئەو دۆسیانەی کە پێویستیان بە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان لایەنە جیاوازەکان هەیە کردەوە، هاوکات ئاماژەی بە پێویستیی باڵادەستکردنی بەرژەوەندیی گشتی و ڕەچاوکردنی
خواستی هاووڵاتییان کرد لە دیاریکردنی لەپێشینە (ئەولەویەتە) نیشتمانییەکاندا.
لای خۆیەوە، عەبدولحسێن موسەوی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆمار و هەوڵەکانی لەپێناو لێکنزیککردنەوەی دیدوبۆچوونەکان دەربڕی، و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و ڕاوێژکاریی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هەنووکەییەکان.
سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆدەبێتەوە
هاوکات دوێنێ شەممە 7-11- 2026 لە بەغداد نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبوەوەو کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی گشتی وڵات کرا و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی فراوانکردنی دیالۆگ و ڕاوێژکاری نێوان هێزە سیاسییەکان و گرنکیدان بە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی وەک کارێکی لە پێشینە، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی سەقامگیری سیاسی و پاراستنی سەروەری عێراق.
لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کار و هێنانەدی ئامانجی گەشەپێدانی ئابووری و چاکسازی، بەمەش کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت و توانایان بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەکانیان و جێبەجێکردنی خواستەکانی هاوڵاتیان بەهێزتر دەبێت .
سەرۆکی کۆمار لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە
هەر دوێنێ 7-11-2026 نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەلی فالح ئەلزەیدی، کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری داد دکتۆر خالید شاوانی ئامادەی بوو، تیشک خرایە سەر کۆمەڵێک دۆسیە و بابەتی جێی بایەخی هەردوولا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران کرایەوە، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنی کاری دامەزراوەیی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 -
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
کوردستان 05:55 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
عیراق 03:52 PM - 2026-11-22 -
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

