riklam

نزار ئامێدی و عەلی زەیدی کۆدەبنەوە

عیراق 01:33 PM - 2026-11-07
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکوەزیران

وێنەیەکى کۆبوونەوەکە

سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق و عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە بەغداد کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە 7ى11ى2026 نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق و عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە بەغداد کۆبوونەوە، لە دیدارەکەدا خالید شوانی وەزیری دادى عیراق ئامادەبووە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیە و پرسی جێی بایەخی هاوبەش کرا و جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران کرایەوە، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و بەهێزکردنی سەقامگیری و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket