ئەمڕۆ کۆتا رۆژى فێستیڤاڵى هەنار دەبێت

کوردستان 09:15 AM - 2026-10-31
وێنەیەکى فێستیڤاڵەکە تایبەت

وێنەیەکى فێستیڤاڵەکە

هەڵەبجە

ئەمڕۆ دوانزەهەمین فێستیڤاڵى هەنار لەژێر دروشمى "فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە" کۆتایى پێدێت.

ئەمڕۆ شەممە 31ى10ى2026 کۆتا رۆژى فێستیڤاڵى هەنارە، کە گەشتیارێکى زۆر لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خواروی عیراق و رۆژهەڵاتى کوردستان و سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکەن.

فێستیڤاڵەکە لەناو پارکی شاری یاریی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، کە ئەمساڵ لەژێر دروشمى "فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە"یە و 500 کەپر ئامادەکراوە کە تێیدا هەنار و خواردنی وشکە و بەروبومە کشتوکاڵییەکان و کارى دەستڕەنگینى خانمانى تێدا نمایشدەکرێن و دەفرۆشرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژى چوارشەممە 28ى 10ى2026 دوانزەهەمین فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە