وتەبێژی یەکێتی دیداری وەفاداری لەگەڵ میدیاکارانی دێرین ئەنجام دەدات
کوردستان 08:20 PM - 2026-10-28
PUKMEDIA
وتەبێژی یەکێتی لەگەڵ میدیاکارانی دێرین
کاروان
گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بارەگای
مەکتەبی سیاسی، سێیەمین دیداری لەگەڵ میدیاکارە دێرینەکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی
ئەنجامدا.
دیدارەکە
لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە بەسەرکردنەوە و دیدارە وەفادارییانەدایە بۆ ئەو قەڵەم و
دەنگە ڕەسەنانەی، کە مێژوویەکی پڕ لەسەروەرییان بۆ ڕاگەیاندنی یەکێتی نەخشاندووە
لەساڵانی رابردوودا.
لە کەشێکی
هەڤاڵانە و پڕ لەبیرەوەریدا،گفتوگۆیەکی کراوە، لەسەر قۆناغە سەختەکانی خەباتی شاخ و
پێشکەوتنە خێراکانی تەکنەلۆجیای ڕاگەیاندنی سەردەم کرایەوە.
هەر لە
پەراوێزی دیدارەکەی ئەمڕۆدا وەکو ئەرکێکی وەفاداری، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان،سەردانی ماڵی هەردوو میدیاکاری دێرین و ناسراوی یەکێتی (سەرکەوت عەلی) و
(زریان مەحمود) ئەنجامدا، کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییانەوە نەیانتوانیبوو
لە مەراسیمەکەدا ئامادە بن، وێڕای هەواڵپرسین هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی
بۆخواستن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

