شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ خولەکانی مەڵبەندی دیراسات بەرزدەنرخێنێت
کوردستان 06:42 PM - 2026-10-28
PUKMEDIA
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ عەلی هۆڵەکانی خولی پەرەپێدانی کاری حزبی بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی10ی2026 د.یوسف گۆران لە ئەکادیمیای پەروەردەو
پەرەپێدانی کادیران لە شاری هەولێر، پێشوازیی کرد لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ عەلی، لە
سەردانێکدا هۆڵەکانی خولی پەرەپێدانی کاری حزبییان بەسەرکردەوە، کە نزیکەی سێ
مانگە خولەکان بۆ لێپرسراوی سەرجەم کۆمیتەکانی سنوری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و
موسڵ بەردەوامە.
لەسەردانەکەدا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دەستخۆشی بۆ مەڵبەندی دیراسات و
ئەکادیمیای پەرەپێدانی کادیران بۆ کردنەوەی خولەکان، دوپاتکردەوە و رایگەیاند:
خولەکانى پەرەپێدانى کارى حزبى یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانى یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، بۆ رۆشنکردن و نوێکردنەوەى بیری کادیران لە ئۆرگانە جیاوازەکاندا و
ئاشناکردنی کادیران بە نوێترین دیسپلین و کارى حزبى و ڕێکخراوەیی لەناو خەڵک و
خزمەتکردن بە چین و توێژە جیاکان.
راشیگەیاند: خۆشبەختانە بە پشتیوانى سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خولەکانی ئەکادیمیای پەروەردەو پەرەپێدانی کادیران لە
تەواوی ناوچەکانی کوردستان لەبواری جیا جیا بۆ خزمەتى ئۆرگانە جیاجیاکانى یەکێتى
بەردەوامە، چونکە ئێمە خاوەن کادرى بە تواناو لێهاتوین و کادیرانمان ئامادەن خزمەت
پێشکەش بکەن بە تایبەتیش دواى گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکان، پێویستە گۆڕانکارى لە
پەروەردەى حزب و کادیریش بکەین و ژیانى حزبیمان هەمیشە زیندوبێت بە ئاڵوگۆڕى
زانیارى و خزمەتکردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

