فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
کوردستان 11:44 AM - 2026-10-28
تایبەت
وێنەیەکى فێستیڤاڵەکە
ئەمڕۆ دوانزەهەمین
فێستیڤاڵى هەنار لەژێر دروشمى "فێستیڤاڵی
هەناری هەڵەبجە" دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ى 10ى2026 دوانزەهەمین
فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد، کە ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت هەتاوەکو
31ى ئەم مانگە.
چاوەڕوان دەکرێت نیو ملیۆن گەشتیار لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست
و خواروی عیراق سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن.
فێستیڤاڵەکە لەناو پارکی شاری یاریی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، کە ئەمساڵ لەژێر دروشمى "فێستیڤاڵی
هەناری هەڵەبجە"یە و 500 کەپر ئامادەکراوە کە تێیدا هەنار و خواردنی وشکە و
بەروبومە کشتوکاڵییەکان و کارى دەستڕەنگینى خانمانى تێدا نمایشدەکرێن و دەفرۆشرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

