وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 05:57 PM - 2026-10-27
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری مامۆستا عەبدولمەجید زەنگەنە-یان بەسەر کردەوە
لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ لای کەسایەتی و رووناکبیران و میدیاکارانی
دێرین و ئەوانەی سەردەمانێک خزمەتی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یان
کردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بە
سەرپەرشتیی هەڤاڵ لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن
سەردانی ماڵی میدیاکاری دێرینی سەردەمی شاخ و شۆڕش و قۆناغی دوای راپەڕین و
پەرلەمانتاری پێشووتری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق مامۆستا
عەبدولمەجید زەنگەنە-یان لە شاری سلێمانیدا کرد.
لە دیدارێکدا چەپکە گوڵی ڕێز و وەفای مەکتەب و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بەخشرایە بەڕێزی و لەگەڵیدا یادگارییەکانی سەردەمی کارکردنی و هەندێک لە
رووداو و گۆڕانکارییەکانی قۆناغی نوێی کۆمەڵگەی کوردی لە باری سیاسی و
کۆمەڵایەتییەوە باس کران.
مامۆستا عەبدولمەجید زەنگەنە زۆر خۆشحاڵ بوو بە دیدارەکەی لەگەڵ وەفدی
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و سوپاسی هاتن و سەردانەکەی کردن و هیوای خواست کە
بەسەرکردنەوەی هەڤاڵ و کەسایەتییە دێرینەکان بەردەوام بێت و لە نزیکەوە
پەیوەندییان لەگەڵدا گرێ بدرێتەوە، وەفدی مەکتەبیش ستایشی خزمەتی بەڕێزی و سوپاسی
پێشوازییە گەرمەکەیان کرد و هیوای لەشساغی و تەمەندرێژییان بۆ خواست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

