لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
لەتیف نێروەیی
رایگەیاند: وتەکانی مامۆستا هۆمەر شێخ مووس بۆ خاتوونێکی پەیامنێر هیچ مەبەستێکی لە
پشتەوە نەبوەو زۆر گەورە کراوە، لای یەکێتی هەموو کەس ئازادە و بە جیاوازییەکانەوە
کەسەکان قبوڵ دەکات.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: لەو بابەتەی لەنێوان مامۆستا هۆمەر شێخ موس و خاتوو شەهێن وەهابی
رۆژنامەنوس روویدا هەڵەتێگەیشتن هەیە و ئەو خاتوونە میدیاکارێکی رێزدار و
سەرکەوتوەو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەرە و باوکی و مامۆستا هۆمەر شێخ موس
هاوسەنگەربوون.
وتیشی: مامۆستا
هۆمەر شێخ موس هەموو کات بە قسەی خۆش گەنجان و میدیاکاران دەدوێنێت، ئەم بابەتە
زۆر گەورە کراوەو هیچ مەبەستێکی لە پشتەوە نەبووەو لەناو یەکێتیدا وەک حزبێکی
سۆسیال دیموکرات هەموو کەس ئازادە بەهەموو جیاوازییەکانیەوە، ئێمە تەنانەت لەناو
سەرکردایەتی یەکێتیش خاتوونی باڵاپۆشمان هەیە، بۆیە هیوادارین قسەکردن لەسەر ئەم
بابەتە کۆتایی پێبهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

