مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری، میدیاكاری دێرین فه‌رهاد سه‌نگاوی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
کوردستان 07:33 PM - 2026-10-21
PUKMEDIA
وەفدی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری لەگەڵ میدیاكاری دێرین فه‌رهاد سه‌نگاوی
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی خۆیدا بۆ لای نوسه‌ران و رووناكبیران و
میدیاكارانی دێرینی كورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی
راگه‌یاندن و هۆشیاری به وه‌فدێكی باڵا سه‌ردانی نوسه‌ر و میدیاكاری كورد و بێژه‌ری
دێرینی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، به‌ڕێز فه‌رهاد سه‌نگاوی له شاری سلێمانی
كرد.
وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب كه به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی سه‌ربه مه‌كته‌ب بوو، دوای به‌خێرهاتنه‌وه
له‌و هه‌ڤاڵه دێرینه‌ی یه‌كێتی بۆ وڵات، چه‌پكه‌گوڵی رێز‌و وه‌فایان پێشكه‌شی به‌ڕێزیان
كرد‌و ساڵانی پڕ له سه‌روه‌ریی كاری میدیایی و خزمه‌تكردنی بێوێنه‌ی ئه‌ویان له
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و ده‌زگاكانی تری راگه‌یاندنی شۆڕشی نوێی گه‌لی
كورد به رابه‌رایه‌تیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌رز نرخاند.
وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب له نزیكه‌وه گوێیان له هه‌موو راز و ره‌خنه‌و
بیرۆكه‌و پێشنیاره‌كانی فه‌رهاد سه‌نگاوی
گرت و هیوایان خواست كه به ئه‌زموون و په‌رۆشی و دڵسۆزیی خۆیه‌وه به‌شداربێت له
هه‌موو ئه‌و كار‌و چالاكییه رووناكبیری و میدیاییانه‌ی كه له خزمه‌تی دۆزی ره‌وای
گهلهكهماندان و پێویستییان به بیروڕای جیاوازی كاراكته‌رانی سیاسیی و میدیایی
كورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه یه‌كێتی ده‌ستی به به‌هاو
ئازادیی بیروڕا و ره‌خنه‌گرتنه‌وه گرتووه‌و سه‌رچاوه میدیایی و سه‌كۆ روناكبیری و
هزرییه‌كانی واڵا كردووه بۆ گوێگرتن له هه‌موو بیرۆكه‌و ره‌خنه‌و پرۆژه‌یه‌ك.
له دیداره‌كه‌دا، فه‌رهاد سه‌نگاوی، وه‌ك كادرێكی دێرینی شۆڕشی نوێی
گه‌لی كورد، سوپاسی زۆری وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی كرد‌و
بیروڕای خۆی له‌سه‌ر چه‌ند دۆسێیه‌كی ناوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی خسته‌ڕوو،
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌زموونی فهرمانڕهواییش
له هه‌رێمی كوردستاندا راست بكرێنه‌وه‌و گوێ له هه‌موو خه‌مخۆرانی نیشتمان و یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بگیرێت، له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا له كه‌شێكی پڕ له رێز‌و
خۆشه‌ویستیدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی یادگاری تۆمار كران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

