د.رێواز فایەق: بە بەرنامە و دیدگایەکی نوێوە ئەرکە رێکخراوەییەکانمان رێکدەخەینەوە

کوردستان 05:24 PM - 2026-10-20
سەردانی د.رێواز فایەق مەڵبەندی سێی هەولێر تایبەت

سەردانی د.رێواز فایەق مەڵبەندی سێی هەولێر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

د.رێواز فایەق رایدەگەیەنێت: بە بەرنامە و دیدگایەکی نوێوە ئەرکە رێکخراوەییەکانمان رێکدەخەینەوەو لەسەر بنەمای زانستی و پابەند بە دسپلینی حزبی چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ دامەزراوەکانمان دەکەین.

د.رێواز فایەق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵسەنگاندن و چاودێری سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری کرد و رایگەیاند: بەبەرنامە و دیدگایەکی نوێوە ئەرکە ڕێکخراوەییەکانمان رێکدەخەینەوەو لەسەر بنەمای زانستی و پابەند بە دسپلینی حزبی چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ دامەزراوەکانمان دەکەین و هاوکاریش دەبین بۆ گەشەپێدان و پێشخستنیان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەمان .

هەر لە سەردانەکەدا، د.ڕێواز فایەق لەگەڵ رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەند و هەڤاڵانی مەڵبەند کۆبووە و ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی دەزگای هەڵسەنگاندن و چاودێری روونکردەوە و وەک ئۆرگانێکی نوێ و بەرنامە دانرا بۆ فراوانکردنی هاریکارییەکان و چۆنێتی راپەڕاندنیان کە ببێتە مایەی زیاتر گەشەپێدانی چۆنایەتی لەکاروباری ڕێکخراوەیی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە