قوباد تاڵەبانی: رۆژانە لە كارەكانمدا سودم لە زیرەكی دەستكرد وەرگرتووە
کوردستان 01:43 PM - 2026-10-10
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لە گرنگی
زیرەكی دەستكرد و رایگەیاند: زیرەکى دەستکرد تەنها هاوڕێیەك نییە، بەڵكو
كەرەستەیەكی زۆر بەهێزە، كێشەكانت بۆ رووندەكاتەوە و چارەسەرت بۆ پێشنیار دەكات،
بەمەش رێگەی دوورت بۆ نزیك دەكاتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە
10ى10ى2026 لە ئیڤێنتی فاوندەیشن هەب رایگەیاند: هێشتا مرۆڤ زاڵە بەسەر AI دا و من
لە
AIى ناترسم و پێم وانییە AIى كۆتایی دنیا بێت، خۆم AIى بەكاردەهێنم
و سودم لێ وەرگرتووە، وای كردووە كاره كانی خێراتربێت، بەڵام دەبێت AIى بەرپرسیارانە
بەكاربهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، زیرەكی دەستكرد بەبێ مرۆڤ بێسوودە، لەم ئیڤێنتەدا
كۆمەڵێك گەنج بە بەرپرسیارییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەی ئای كردووە، هەربۆیە حكومەتی
هەرێم پێویستی بە گەنج و داهێنانەكانیانە و ئێمەش لە هەركوێ بین پشتیوانیان دەبین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

