مەکتەبی سکرتارییەت شێخ مستەفا سیتەکی بەسەردەکاتەوە

کوردستان 04:01 PM - 2026-10-07
مەکتەبی سکرتارییەت شێخ مستەفا سیتەکی بەسەرکردەوە تایبەت

مەکتەبی سکرتارییەت شێخ مستەفا سیتەکی بەسەرکردەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ 7ـی10ـی 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ مستەفا صەبری ناسراو بە ( شێخ مستەفا سیتەکی ) یان بەسەرکردەوە .

لەو بەسەرکردنەوەیەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ شێخ مستەفا یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ شێخ مستەفا سیتەکییان کرد ، وەک پێشمەرگەیەکی بە ورە و هەڵکەوتوو کە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگایەتیدا ، لە بەرامبەر مێژووی پاک و رۆژانی سەختی خەباتیدا سڵاوی یەکێتیانە و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو پێزانینیان بۆ دەربڕی .

لایخۆیەوە ، هەڤاڵ شێخ مستەفا سیتەکی بەڕێزەوە لە بەسەرکردنەوەکەی رووانی و روونیکردەوە شۆڕشمان بۆ سەربەستی و رزگاری گەلەکەمان کردووە لەبن دەستی ئێستاش پێویستیەک هەبێت هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبم .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە