فراکسیۆنی یەکێتی داوای بەدواداچوون بۆ داربڕینەوەکەی بادینان دەکات
کوردستان 03:17 PM - 2026-10-07
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات لیژنەیەکی بەدواداچوون لە هەردوو لیژنەی کشتوکاڵ و ئاسایش و بەرگری پێکبهێنرێت، بۆ ئاشکراکردنی راستییەکانی بڕینەوەی درەختەکانی سنووری پارێزگای دهۆک لەلایەن سوپا و کۆمپانیا تورکییەکانەوە.
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوای کرد لیژنەیەکی بەدواداچوون لە هەردوو لیژنەی کشتوکاڵ و ئاسایش و بەرگری پێکبهێنرێت، بۆ ئاشکراکردنی راستییەکانی بڕینەوەی درەختەکانی سنووری پارێزگای دهۆک لەلایەن سوپا و کۆمپانیا تورکییەکانەوە.
لە داواکارییەکەیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی جەختی کردەوە کە ئەم بەڕەفتارە مەترسیی جدیی لەسەر ژینگەی سروشتی، تەندروستیی هاووڵاتییان و ئاژەڵانی ناوچەکە دروستکردووە و بووەتە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەربڵاو، ناوچەکە دەکەوێتە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی هێزەکانی سنووری وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بۆیە داوای کرد بەپشتبەستن بە ماددەی 33ی دەستووری عیراق و یاسای پاراستنی ژینگەی ژمارە 27ی ساڵی 2009، رێکاری بەپەلە بۆ پاراستنی ژینگەی بادینان بگرێتە بەر.
ئەم داوایەی فراکسیۆنی یەکێتی لە کاتێکدایە، بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی بارهەڵگرەکانی دار لە گوندەکانی ئامێدی و بەرواری باڵا کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی پارێزگاری دهۆک رەتیکردبووەوە درەخت لە سنوورەکەیان بڕدرابێتەوە، بەڵام موختاری گوندی ئەرەدنێ و وێنەی مانگە دەستکردەکان بڕینەوەی بەردەوامی درەختەکان لەلایەن سوپا و بەڵێندەرانی تورکیاوە پشتڕاست دەکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

