ڕفعەت عەبدوڵڵا: پشتیوانی ماف و پارێزەری ئێزدییەکان دەبم

کوردستان 04:11 PM - 2026-10-06
رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ) ئێزدییەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدی لەکوردستان و جیهان دەکات و جەختیش دەکاتەوە کە پشتیوانی ماف و پارێزەری ئێزدییەکان  دەبێت.

دەقی پیرۆزباییەکەی ڕفعەت عەبدوڵڵا:
بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ) ئێزدییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدی لەکوردستان و جیهان دەکەم و دەخوازم هەمیشە لەجەژن و شادی و ئاسودەییدابن.
جەختدەکەینەوە هەمیشە پشتیوانی ماف و پارێزەری ئێزدییەکان و تەواوی پێکهاتەکانی کوردستاندا دەبین.
لەخێرو خۆشیدابن

ڕفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە