وەزارەتی كشتوكاڵ و یەكێتيی ژنان پڕۆژەی ژن و زەوی-یان راگەیاند
کوردستان 11:25 AM - 2026-10-04
PUKMEDIA
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم
وەزارەتی كشتوكاڵ و یەكێتیی ژنانی كوردستان، بۆ پاڵپشتیی ژنانی جوتیار، پڕۆژەی ژن و زەوی-یان راگەیاند، وەزیری كشتوكاڵیش دەڵێت: دەتوانین لەڕێی پڕۆژەیەوە پاڵپشتی ژنانی جوتیار بكەین و پەرە بەتواناكانیان بدەین.
ئەمڕۆ 4ی 10ی 2026، لەمەڕاسیمێكدا، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم و لاڤە حیكمەت، سەرپەرشتیاری گشتیی یەكێتیی ژنانی كوردستان، پڕۆژەی (ژن و زەوی) بۆ پاڵپشتیی ژنانی جووتیار، راگەیەندراو هەردوولا یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرد.
لەمەڕاسیمەكەدا، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: (ژن و زەوی) پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژییە، چونكە بەیەكەوە باشتر دەتوانین پاڵپشتی ژنانی جوتیار بكەین و پەرە بەتواناكانیان بدەین، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و گەرمیان و دواتر سەرجەم هەرێمی كوردستان.
وتیشی: ئەم پڕۆژەیە، بەشێكە لەو كلتورەی كە لەسەرەتای دەستبەكاربوونمانەوە لە وەزارەتی كشتوكاڵ ویستوومانە یەكەیەكی یەكسانی جێندەریی و هەنگاوی پێویست بەئاڕاستەی دروستكردنی پەیوەندییەكی دروست لەگەڵ ژناندا بنێین، هاوكات لەم رێگەیەوە دەرگایەكی ئابوری بەڕووی ژناندا دەكەینەوەو دەتوانین پەرە بەتواناكانیان بدەین.
پڕۆژەی (ژن و زەوی)، كە پڕۆژەیەكی هاوبەشی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم و یەكێتیی ژنانی كوردستانە، ئامانجییەتی لە ڕێگەی دابینکردنی بنەتۆوی گەنم و خولی ڕاهێنانەوە، پاڵپشتیی ژنانی جوتیار بکات و سەربەخۆییی ئابوورییان بەهێز بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

