مەکتەبی سیاسی و وەفدێکی باڵای میسر جەخت لەبەهێزکردنی پەیوەندییە کەلتوورییەکان دەکەنەوە
کوردستان 08:37 PM - 2026-10-03
تایبەت
لە مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە وەفدێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری کرا
هەڤاڵان عەدنان موفتی و سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدێکی یاوەریان
پێشوازییان لە وەفدێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسی میسری بەسەرۆکایەتیی باڵیۆز
شەریف شاهێن، دیپلۆماتکار و باڵیۆزی پێشووی میسر لە عیراق وەفدێکی لە ئەکادیمست و
رۆشنفکر کرد، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان ڕێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ، سمکۆ هەڵمەت،
یاریدەدەری بەرێز قوباد تاڵەبانی بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی کە
لەسەر پێشنیازی بەڕێزیان بانگهێشتی کوردستان کرابوون و د. یاسین رەووف رەسوڵ،
نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی میسر ئامادەی دانیشتنەکەبوون.
لەو دیدارەدا باڵیۆز شەریف شاهێن بەناوی وەفدەکەوە، سوپاسی هەڤاڵانی
کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیکرا، هەروەها تیشکخرایە سەر مێژووی پڕ لە شانازی و
پەیوەندییەکانی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ سەرکردە و ناوەندە فکرییەکان و دیپلۆماتکارە
میسرییەکان.
باڵیۆزی پێشووی میسر لە عیراق وتی:سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی، وەک
سەرکردەیەکی دیاری رزگاریخوازی گەلی کورد و دواتریش وەک یەکەم سەرۆک کۆماری
هەڵبژێردراوی عیراق، پەیوەندییەکی مێژوویی، بەهێز و دیپلۆماتی قووڵی لەگەڵ میسر و
سەرکردەکانیدا هەبوو و تائێستاش رەنگدانەوەی ماوە و ئێمەش دەیپارێزین و پەرەی
پێدەدەین.
لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا بریاریاندا گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی
پەیوەندییە کەلتووری و مەعریفییەکان بەردەوام بێت و جەخت لەسەر پێویستیی
درێژەپێدان بەو رێبازە حەکیمانەیەی سەرۆک مام جەلال کرایەوە و جەختیان لە گرنگیی
بەستنی پردی هاوکاری و دامەزراوە ئەکادیمی و کەلتوورییەکانی قاهیرە کردەوە، بەو
مەبەستەی کارئاسانی بۆ توێژەران و رووناکبیرانی هەردوولا بکرێت.
لای خۆشیانەوە، وەفدی میوان ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاریی
هاوبەش لەبوارەکانی ئەرشیف، توێژینەوەی مێژوویی، ئەنجامدانی چالاکی و کۆنفرانسی
هاوبەش لەنێوان عیراق، هەرێمی کوردستان و کۆماری میسری عەرەبی، ئەم هەنگاوە وەک
درێژپێدەری ئەو دیدگا کراوەیەی مام جەلال دەبینرێت کە هەمیشە جەختی لەسەر
دیپلۆماسییەتی کەلتووری و دیالۆگی نێوان نەتەوەکان دەکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

