تونجەر باکرهان: خەونی سەرۆک مام جەلال ئازادی گەلەکەی بوو
کوردستان 03:14 PM - 2026-10-03
PUKMEDIA
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان
لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا، تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(دەم پارتی)، پەیامێکی
بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە ڕێزەوە یادی کۆچی دواييی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە،
ئەو کەسایەتییەکی مێژوویی بوو لە خەباتی ئازادیی گەلی کورددا.
راشیگەیاند: میراتی سیاسی مام جەلال سەلمێنەری ئەوەیە، بوونی گەلی
کورد بە ستەم و پێکدادان لەناوناچێت و چارەسەری هەمیشەیی پێویستی بە داننان بە
ویستی گەلی کورد و رەخساندنی زەمینە بۆ سیاسەتی دیموکراسی هەیە.
تونجەر باکرهان،ئاماژەی بەوەشکرد، خەونی مام جەلال داهاتوویەک بوو
تاکەکانی گەلی کورد لە هەر شوێنێک بن، بە شێوەیەکی ئازادانە بە ناسنامە و زمان و
ئیرادەی سیاسیی خۆیانەوە بژین، ئێمەش بەڕێزەوە یادی مام جەلال دەکەینەوە و لەسەر
ڕێگای خەونەکانی گەشتەکەمان بەرەو ژیانێکی ئازاد بەردەوام دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

