riklam

كۆسره‌ت ڕ‌ه‌سوڵ عه‌لی: مام جه‌لال، ئه‌و كارێزمایه‌بوو كه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌

کوردستان 10:10 AM - 2026-10-03
وێنەیەکى سەرۆک مام جەلال و كۆسره‌ت ڕ‌ه‌سوڵ عه‌لی PUKMEDIA

وێنەیەکى سەرۆک مام جەلال و كۆسره‌ت ڕ‌ه‌سوڵ عه‌لی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

كۆسره‌ت ڕ‌ه‌سوڵ عه‌لی شەش ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ، كاتێك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو له‌ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالدا نوسیبووی، سێ ساڵ تێپه‌ڕ‌ده‌بێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی مام جه‌لال، سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی كورد له‌ عیراق، كۆچی دوایی مام جه‌لال گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌ت بوو له‌مێژووی كوردو كوردستان، كه‌ ئه‌سته‌مه‌ جارێكی دیکە مێژوو بتوانێت كارێزمایه‌كی دیکەی ئاوامان پێ ببه‌خشێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، بۆ من مام جه‌لال هاوڕ‌ێ و هاوسه‌نگه‌ر و سه‌ركرده‌ بوو، فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی ده‌یان و سه‌دان كادیر و هه‌ڵگیرسێنه‌ره‌وه‌ی شۆڕ‌ش بوو له‌ كوردستان، به‌رنامه ‌و سیاسه‌ت و دنیابینییه‌كه‌ی هه‌وێنی دیموكراسی و ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان بوو له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌، بۆ كورد پارێزه‌ری پێگه‌ و ڕ‌ۆڵی كورد بوو له ‌عیراق و ناوچه‌كه‌، پارێزه‌ری كورد بوو له‌ دنیا، مام جه‌لال هه‌میشه‌ حه‌كیمانه‌و دووربینانه‌و وردبینانه‌ سیاسه‌تی له‌پێناو دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كرد.

بۆیه‌ له‌ده‌ستدان و كۆچی دوایی مام جه‌لال، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بوو، له‌دوای مام ڕ‌ۆژ له‌دوای ڕ‌ۆژ قه‌یرانی زیاتر، كێشه‌ی زیاتر، ناكۆكی و ململانێی زیاتر به‌رۆكمان ده‌گرێت، ئه‌سه‌ف له‌ناومان نییه‌ به‌حیكمه‌ته‌كانی خۆی هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكاو ئه‌م قۆناعه‌ تێپه‌ڕ‌ێنین، به‌ڵام ده‌كرێ و ده‌توانین دنیابینی و حیكمه‌تی مام بكه‌ینه‌ هه‌وێنی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان و له‌ژێر چه‌تری ئه‌زموونه‌ سیاسی و دیبلۆماسییه‌كه‌ی ڕ‌ێگاچاره‌ی گونجاو بدۆزینه‌وه‌ و به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی دۆزی ڕ‌ه‌وای گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌نوسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، كارێزما و كه‌سایه‌تی مام جه‌لال و له‌خۆبردووییه‌كه‌ی فێرمان ده‌كات له‌پێناو چاكه‌ی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان قوربانی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌ كه‌سی و حزبیه‌كان بێنین و هه‌موومان له‌پێناو ئامانجێكی ڕ‌وون و ڕ‌ه‌وان خه‌بات بكه‌ین، له‌ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال كه‌ دۆست و نه‌یار یادت ده‌كه‌ن هه‌زار دروود و سڵاو ده‌نێرین بۆ ڕ‌ۆحی پاكی و وه‌ك ئه‌وێ ڕ‌ۆژێ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری ڕ‌ێبازه‌كه‌ی و ڕ‌ێبازی پیرۆزی شه‌هیدان ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو كوردو كوردستان ده‌خه‌ینه‌ڕ‌وو.

له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت، ئه‌م ساڵڕ‌ۆژه‌ خه‌مناكه‌ش به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم ڕ‌ایبگه‌یه‌نم كه‌ له‌ئاست ئه‌و مه‌سولیه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌بین و ئه‌مانه‌ته‌كانی مام جه‌لال وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان ده‌پارێزین و ته‌سلیمی هیچ قه‌ده‌رێك و ئاینده‌یه‌كی ناڕ‌وونی ناكه‌ین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket