riklam

مەراسیمەکانی ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

کوردستان 11:11 PM - 2026-10-02
سەرۆک مام جەلال PUKMEDIA

سەرۆک مام جەلال

بڕیارە نۆیەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت، لە پێنج ساڵی رابردووشدا یادەکە بە ئامادەبوونی سەرکردە و بەرپرسانی باڵای عیراق و هەرێمی کوردستان، لە چەندین شار و ناوەندی جیاوازدا کراوەتەوە.

پێنجەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆك جەلال تاڵەبانی


رۆژی 3ی 10ی 2022  بە ئامادەبوونی سەركردە و كەسایەتییە دیارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، مەڕاسیمی پێنجەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەچوو.

شەشهەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

رۆژی سێشەممە رێکەوتی 3ی 10ی 2023لە شاری بەغدا لە ژێر چاودێری بەڕێز د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری پێشووی عیراق، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال شەشهەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال لە پایتەختی عیراق بەڕێوەچوو.

حەوتەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی3ی 10ی 2024 بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری کەرکوک مەراسیمی یادی حەوتەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق و نوێنەری تایبەتی محەمەد شیاع سودانی و بەڕێر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتیی سەرۆک مام جەلال و کۆمەڵێک میوانی حکومی و حزبی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

هەشتەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

رۆژی هەینی رێکەوتی 3ی 10ی 2025دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە هۆڵی کۆنفراسی زانکۆی سلێمانی هەشتەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی- کردەووە و مەراسیمەکە بە سەرپەرشتی بەڕێز باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێز د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و میوانانی حزبی و حکومی لەسەر ئاستی عیراق و کوردستان و باڵیۆز و کونسوڵی وڵاتان لە عیراق و هەرێمی کوردستان و جەماوەرێکی زۆر بەڕێوەچوو.

بڕیارە نۆیەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەشاری بەغداد بەڕێوەبچێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket