مەکتەبی سیاسی: ئەندێشە مەزنەکانی سەرۆک مام جەلال ستوونی پتەوی ئەزموونەکەمانه
کوردستان 01:57 PM - 2026-10-02
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتيی نیشتمانیی كوردستان
نۆ ساڵ بەسەر ماڵئاوایی یەکجارەکی ڕابەری نەتەوەیی و نیشتمانیی سەرۆک
مام جەلال تێپەڕدەبێت و مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یش لە
پەیامێکیدا رایدەگەیەنێت: هەتا ئەمڕۆش ئەندێشە مەزنەکانی سەرۆک مام جەلال ستوونی
پتەوی ئەزموونەکەمان و بەردی بناغەی ئەم پرۆسە سیاسییەی عیراقیشە، دووپاتیشی
دەکاتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی
هەم شانازیی بەم پێگە سەربەرزەی سەرۆک مام جەلالەوە دەکات و هەمیش وەفاداری
درێژەپێدانی کەلتورەکەیەتی لە هەلومەرجی تازەی ناوچەکەدا.
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی:
پەیامی مەکتەبی سیاسیی بۆ یادی ڕابەری گەورە سەرۆک مام جەلال
نۆ ساڵ بەسەر ماڵئاوایی یەکجارەکی ڕابەری نەتەوەیی و نیشتمانیی سەرۆک
مام جەلال تێپەڕدەبێت و ئەمڕۆ لەهەر کاتێک زیاتر بەها مەزنەکانی کە تێکۆشانی لە
پێناودا کرد، وەک رێگای درەوشاوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عیراق دووپات
دەبێتەوە، رێگای سەرکەوتنی وڵاتێکی دەستووری و فیدراڵی کە هاوبەشی و هاوسەنگی
حکومڕانی ڕێنوێنی خەباتی سیاسییان بێت.
سەرۆک مام جەلال بە بەرچاو ڕوونی وتێگەیشتنێکی قووڵەوە لە هەموو
قۆناغەکانی گۆڕانکاری سیاسی ناوچەکە و جیهان ، نزیکەی حەوت دەیەی لە تەمەنی پڕ
بەرەکەتی خۆی لە خەباتێکی هەمەلایەنەی حزبایەتی ، فیکری ، ڕوناکبیری و
پێشمەرگایەتی، بەتایبەتیش لە ڕێبەرایەتی کردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شۆڕشی
نوێی گەلەکەمان، ئینجا لەسەرخستنی ئەزموونی کوردستان و لە دوای پرۆسەی ئازادی
عیراقیش لە ڕەگداکوتینی بناغەی وڵاتێکی دەستوریدا خستەگەڕ. لە ترۆپکی ئەم خەباتە
درێژخایانەشدا مام جەلال وەک یەکەم پێشمەرگەو یەکەم ڕابەری دیموکراتی، سەرۆکایەتی
کۆماری عیراقی فیدراڵی گرتەئەستۆ و بووە پارێزەری دەستووریی لە مافەکانی گەلی کورد
و هەموو پێکهاتەکان، بووە سەممام ئەمانی وڵاتێک کە سەرەنجام بەسەر دژوارییەکانی
حوکمی دیکتاتۆریی زاڵ دەبێت و ڕوو لە سیستمێکی پەرلەمانی و حکومەتێکی سەربەخۆ و
فیدرال دەکات.
بە جۆرێک هەتا ئەمڕۆش ئەندێشە مەزنەکانی سەرۆک مام جەلال ستوونی پتەوی
ئەزموونەکەمان و بەردی بناغەی ئەم پرۆسە سیاسییەی عیراقیشە.
بێگومان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال
تاڵەبانی هەم شانازیی بەم پێگە سەربەرزەی سەرۆک مام جەلالەوە دەکات و هەمیش
وەفاداری درێژەپێدانی کەلتورەکەیەتی لە هەلومەرجی تازەی ناوچەکەدا. بۆیە سەر لەنوێ
پابەندبوونی خۆی بەو ڕێبازە ئاوەدانە دووپات دەکاتەوە کە تێکۆشانی گەلی کوردستانی
پایەدار کرد، عیراقی لە دیکتاتۆری رزگارکرد و نەخشەڕێی چارەسەری دەستووری کێشەکانی
داڕشت، بە کێشەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستانیشەوە، بەتایبەتی کەرکوک ، وەک شاری
برایەتی و پێکەوەژیان.
لەم بۆنە سەنگینەی
یادی نۆساڵەی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا
درود بۆ گیانی بەرزەفڕی ڕابەری گەورەی نەتەوەیی و نیشتمانیمان.
ڕۆحی گشت شەهیدانی رێی ئازادی کوردستان و عیراق شاد و ئاسوودە بێت.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

