ڕفعەت عەبدوڵڵا: پابەند بوون بە رێبازی سەرۆک مام جەلال باشترین وەفادارییە
کوردستان 01:23 PM - 2026-10-02
PUKMEDIA
رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە یادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دووپاتی
دەکاتەوە، کە پێویستمان بەبیری نیشتمانی و دانایی و ئەزمونی دەوڵەمەندی پڕ
لەحیکمەتیەتی سەرۆک مام جەلالە و دەشڵێت: پابەند بوون بەو ئامانج و ڕێبازەی
کەژیانی سیاسی خۆی بۆ کرد بەقوربانی باشترین وەفایە
دەقی پەیامەکەی ڕفعەت عەبدوڵڵا:
بەخەمگینی و بەهەستێکی پڕ لەشکۆمەندییەوە یادی ژیانئاوایی ڕابەری
هەموو سەردەمەکان و پێشەنگی کوردایەتی پێشکەوتنخواز (سەرۆک مام جەلال) دەکەینەوە،
کەلەکۆڕی خەباتی شۆڕشگێڕی، ئازادیخوازی و دیموکراسی کوردستان و عیراق و ناوچەکەدا
ڕۆڵێکی گەورەو پێشەنگی بینیوەو ڕەمزی ئیلهامبەخشینە بۆ ئومێدو ئیرادەو بەردەوامی
گەلەکەمان.
لەساڵیادی کۆچی مامی هەمووان، هێندەی مێژوەکەی و ئەو زەمەنەی دوورە
لێمان زیاتر هەست بەبۆشایی و لێرە نەبوونی دەکەین، کوردستان و عیراق و ناوچەکە
پێویستیان بەحیکمەت و چەپکە گوڵی سیاسەتە شێنەییەکەیەتی، پێویستمان بەبیری
نیشتمانی و دانایی و ئەزمونی دەوڵەمەندی پڕ لەحیکمەتیەتی، خەسڵەتە كۆمەڵایەتی و
سیاسییەكانی وەک لێبوردەیی و دادپەروەری و جوامێری و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک،
میراتێکی مێژووییەو ئێمەی خوێندکارانی مام جەلال بەدڵسۆزی و ئەمەکدارییەوە
بەرجەستەکەری ئەو کلتورە سیاسیەین کە(مام) ژیانی خۆی بۆ تەرخانکرد>
لەژیانئاوایی
سەرۆک مام جەلالدا پابەند بوون بەو ئامانج و ڕێبازەی کەژیانی سیاسی خۆی بۆ کرد
بەقوربانی باشترین وەفایە، یادو یادەوەری هەمیشە زیندوەو لەبیرەوەری نەوەکانی
ئایندەشدا بەنەمری دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

