بەرەو نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال
کوردستان 12:47 PM - 2026-10-02
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
سبەینێ 3ی10ی2026، نۆساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، سکرتێری گشتیی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووتری عیراق تێدەپەڕێت، کە هەمووان
بێ جیاوازی سیاسی و ئاینی و نەتەوەیی، بە سەرۆک و کاربەدەستانی وڵاتانى جیهانەوە
بۆی تاسەبارو چاو بە فرمێسک بوون.
سەرۆک مام جەلال شکۆی نیشتیمان، لە رۆژی 17ی12ی2012، تەندروستی
تێکچوو، پاشان چەندین جار بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەڵمانیا و
نەخۆشخانەکانی کرد و دەگەڕایەوە بۆ کوردستان، بەڵام بەداخەوە، تەندروستی رێگەی
نەدا درێژە بە کاروانی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان بدات و هەر بەهۆی
نەخۆشییەکەوە دوای نزیکەی سەدەیەک لە خەبات لە رۆژی 3ی10ی2017، لە تەمەنی 84
ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە گەلەکەی و تەواوی ئازادیخوازان کرد.
سەرۆک مام جەلال، تەنها
سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەرێم نەبوو، بەڵکو خەمخۆری تەواوی
پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بوو، هەر ئەو بوو نەخشەرێگای چارەسەری ئاشتیانەی لە
تورکیا داڕشت، کە ئێستا بەپایان گەیشتووە، بۆیە تا کاتی تێكچوونی باری
تەندرووستیشی، بەردەوام لەهەوڵی یارمەتیدان و هاوکاریکردنی تەواوی پارچەکانی دیکەی
کوردستان بوو.
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال:
مام جەلال، ناوی تەواوی جەلال حسامەدین کوڕی شێخ نورەڵایی تاڵەبانییە،
لە ساڵی 1933 لە گوندی کەلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە، لەساڵی 1959 کۆلێژی
یاسا لە بەغدا تەواو دەکات.
سەرۆک مام جەلال لەساڵی 1970 لەگەڵ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ژیانی
هاوسەری پێکدەهێنێت.
لە 1ی6ی1976، لە دیمەشق لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێیانی، یەکێتیی
نیشتیمانیی کوردستان دادەمەزرێنن و دووبارە چەخماخەی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ
لێدەدەن، مام جەلال هەر خۆی دەبێت بە سکرتێری گشتیی یەکێتی.
لە دوای راپەڕین گەلی کورد لە باشووری کوردستان و پرۆسەی ئازادی عیراق،
مام جەلال لە ساڵی 2003 دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی حوکم لە عیراق و رۆڵێکی بەرچاوی
هەبوو لە نوسینەوەی دەستوور و زامن کردنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی عیراقێکی
فیدڕاڵدا.
سەرۆک مام جەلال، لە 6ی4ی2005، بووە یەکەم کورد کە پۆستی سەرۆککۆماری
عیراق وەربگرێت و لە ساڵی 2010 بۆ خولی دووەم پۆستی سەرۆککۆماری وەرگرتووە، بەڵام
بەداخەوە دوای دوو ساڵ بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە نەیتوانی بەردەوامی بە پۆستەکەی بدات نۆ ساڵ پێش ئێستا لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە وڵاتی
ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردو دواتر لە مەراسیمێکدا تەرمەکەی گەڕێندرایەوە کوردستان و
لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی، بەخاکسپێردرا.
ساڵانە لەسەر مەزاری سەرۆک مام
جەلال لە گردی دەباشان، مەراسیمی تایبەت رێکدەخرێت و چەپکە گوڵ لەسەر ئارامگەکەی
دادەنرێت، ئەمساڵیش لە بەغداد لە سەر شەقامەکان بە نیشاندانی وێنەکانی سەرۆک مام
جەلال لە شاشەکانەوە پێشوەختە ساڵیادی کرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

