خالید شوانی: یەكێتی مافی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەخاتە سەرووی پێشینەکانی

کوردستان 11:24 PM - 2026-10-01
​د.خالید شوانی و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود تایبەت

​د.خالید شوانی و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

د.خالید شوانی لێپرسراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا، پێشوازیکرد لە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری.

لەمیانی دیدارەكەدا باس لە ڕێکارەكانی نەهێشتنی ئەو كۆسپانە كرا كە ڕووبەڕوی ماف و دۆسیەی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەبنەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە یەكخستنی دۆسیەی مووچە و دەرماڵەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیدا، بەشێوەیەك كە دادپەروەری بۆ كەسوكاریان دەستەبەر بكات و مافەكانیان بپارێزێت.

د.خالید شوانی جەختیكردەوە، كە ئەم دۆسیەیە جێگەی بایەخ و لە پێشینەی كارەكانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لە بەغدا، و ئاماژەیشی بەوەدا كە بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی لەگەڵ لایەنە حكومييە فیدراڵییەكان و كاركردن بۆ لەیەك نزیككردنەوەی ڕوانگەكان و لادانی ئاستەنگەكانی بەردەم یەكلاكرنەوەی ئەم بابەتە.

لای خۆیەوە، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی د.خالید شوانی كرد بۆ خەمخۆری و هەوڵە بەردەوامەكانی لە بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیە بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێك كە یارمەتیدەر بێت لە یەكلاكرنەوەی كێشەكانی پەیوەست بە مافی ژمارەیەكی زۆری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم.

جێی ئاماژەیە، لە دیدارەكەدا هەرێم كه‌مال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، و پەرلەمانتار دیلان غەفور، لەگەڵ ژمارەیەك لە كادیرانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا ئامادەبوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە