قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-09-30
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى و كونسوڵی گشتیی نوێی کۆریای باشوور
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران
پێشوازیکرد لە ئيوون گیۆ شيم، كونسوڵی گشتیی نوێی کۆریای باشوور و پێکەوە لەبارەی
چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (30/9/2026) لە هەولێر
بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی کۆریا کرد و
هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە
هاوکاری و هەماهەنگییەک بۆ کاری هاوبەش لەپێناو بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان
کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی
هاوکارییەکانی حکومەتی کۆریای باشووری کرد کە لە رێگەی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتیی
کۆریا (KOICA) پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کراوە. داواشیکرد هاوکارییەکان تەنها بۆ
شارە گەورەکان نەبێت و قەزا و ناحییەکانیش بگرێتەوە، بە تایبەتیش لە چوارچێوەی
پرۆژەی گەشەپێدانی ناوچەییدا هاوکاری دەزگای پەرەپێدانی راپەڕین بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس
لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد کرا.
لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد حکومەتی کۆریا لە راهێنان و گواستنەوەی
شارەزایی و ئەزموندا هاوکاری دەزگای هەب فاوندەیشن بکات.
جێگری سەرۆکوەزیران خۆشحاڵی خۆی
دەربڕی لە رێکخستنی فێستیڤاڵی کلتووریی کۆریا کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە سلێمانی
لەلایەن کونسوڵخانەی کۆریاوە بەڕێوەبچێت و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و
پشتیوانییەک دەربڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

