قوباد تاڵەبانى پەیامێک دەربارەى کشانەوەی هێزەکانى هاوپەیمانان بڵاودەکاتەوە
کوردستان 07:20 PM - 2026-09-30
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى
وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لە رۆژی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و
کشانەوەی هێزەکانیان لە عیراق و هەرێمی کوردستان، بە سوپاس و پێزانینەوە لە هەموو
هاوکارییەکانیان دەڕوانین بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە شەڕی
بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و کوردستان.
دەقى راگەیەندراوەکەى قوباد تاڵەبانى:
لە رۆژی کۆتاییهاتنی ئەرکی
هاوپەیمانان و کشانەوەی هێزەکانیان لە عیراق و هەرێمی کوردستان، بە سوپاس و
پێزانینەوە لە هەموو هاوکارییەکانیان دەڕوانین بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق
لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و کوردستان.
هەروەها لەم رۆژەدا یادی هەموو شەهیدانی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان
دەکەینەوە و سڵاو بۆ گیانی پاکیان دەنێرین.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان
هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لە سێ قۆناغی گرنگ و چارەنووسسازی وەک راگەیاندنی
ناوچەی دژەفڕین لە ساڵی ١٩٩١ بە تایبەت لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا،
رووخاندنی رژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و شەڕی تیرۆریستانی داعش لە دوای
ساڵی ٢٠١٤ هەرگیز لەبیر ناکەین.
لە ئێستاشدا کشانەوەی هاوپەیمانان و
گەڕانەوەی سەروەریی تەواو بۆ عیراق ساتەوەختێکی مێژوویی گرنگە بۆ عیراق و هەرێمی
کوردستان و هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و هەموو هێزە سیاسییەکانی عیراق و
کوردستان و هەموومان لەبەردەم بەرپرسیارێتیی گەورەداین. پێویستە بۆ هاوڵاتییانی عیراق
و بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشی بسەلمێنین کە دەتوانین پارێزگاری لە سەروەریی و ئاسایش
و سەقامگیری وڵاتەکەمان بکەین، ئەم ئەرکەش بەبێ هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەپێناو
بەرژەوەندیی گشتی و بەبێ جێبەجێکردنی تەواوەتی دەستوور بەدی نایەت.
وەک هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش
لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییداین. ئەرکە لەسەرمان بە یەکڕیزی و هاوبیری
کاربکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە شەرعییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومڕانییەکی
باشتر و خزمەتگوزار و دادپەروەر. چونکە دواجار دەستکەوتە مێژووییەکانی گەلەکەمان
تەنها بە پشتیوانی و بە متمانەی هاوڵاتییانمان دەپارێزرێت.
لە کۆتاییدا هاوڵاتییانی خۆمان دڵنیا
دەکەینەوە، هاوکاری و هەماهەنگییەکی زۆرباش هەیە لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و
هەرێم، هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەوپەڕی ئامادەیی خۆیدایە و وەک هەمیشە ئامادەیە
بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و سەروماڵی هاوڵاتییان لە هەرچەشنە هەڕەشە و مەترسییەک
گیانفیدایی بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

