فراکسۆنی یەکێتی: پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان لە کەرکوک ئەرکی هەموو لایەکە
کوردستان 11:25 PM - 2026-09-29
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی رووداوە دڵتەزێن و نەخوازراوەکەی شاری کەرکوک، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: کەرکوک شاری پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانەو ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، سەقامگیریی و ئاسایشی پارێزگاکە لە ئەولەوییەتی هەموولایەکە بە ڕەچاوکردنی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان.
دەقی بەیاننامەکە:
وەک فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی لە ئەنجومەنی نوێنەران وێڕای پرسەو سەرەخۆشیی لە خێزان و کەسوکاری شەهیدانی ڕووداوە نەخوازراوەکەی پردێ، بەوردیی چاودێریی دۆسیەکە دەکەین و هەموو ڕێکارێکی یاسایی و پەرلەمانیی دەگرینەبەر بۆ لێپرسینەوە لە لایەنی کەمتەرخەم و پاراستنی مافی خێزان و کەسوکاری شەهیدان.
کەرکوک شاری پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانەو ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، سەقامگیریی و ئاسایشی پارێزگاکە لە ئەولەوییەتی هەموولایەکە بە ڕەچاوکردنی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان.
وەک فراکسیۆنی یەکێتی، داوامان لە بەڕێز عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە کە بە زووترین کات لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت و لایەنی کەمتەرخەم لە کوژرانی ئەو دوو مێرمنداڵە بدرێتە دادگاو سزای یاسایی بدرێت.
هاوکات، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، هەر زوو بەدەم داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هات و بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە، هەروەها رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: بە فەرمانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق لیژنەکە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون لەو رووداوەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو گەنجی کورد لە پردێ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

